Find anything you need on Yalla

ئەمڕۆ لە مێژوودا: ٢٢ی ئازار

0

 

ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی کۆمکاری عەرەبییە کە لە ساڵی ١٩٤٥ لە رێی پرۆتۆکۆڵی ئەکسەندەریە دامەزراوە. لە سەرەتاوە کۆمکاری عەرەبی پێک هاتبوو لە ٦ وڵات کە بریتیبوون لە میسر و عێراق و لوبنان و سعودیە و سوریا و ئەردەن. پاش ماوەیەکی کەم یەمەنیش بوو بە یەکێک لە ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی، و پاشان چەندین وڵاتی دیکەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا هاتنە نێو کۆمەڵەکەوە، و ئێستا کۆمەڵەکە ٢٢ وڵات تێیدا ئەندامە.

 

وا بڕیار بوو ٢٧ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەکەش لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەرواری ٢٩ی ئازاردا ئەنجام بدرێت لە شاری مەراکیش لە مەغریب، بەڵام دواخراوە بۆ ٧ی نیسان. مەغرین دوودڵە لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە وڵاتەکەی، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە کۆمکاری عەرەبی وا دەردەخات کە وڵاتە ئەندامەکانی یەکگرتوون، بەڵام لە راستیدا وانیە و ئەو وڵاتەش پێی باش نیە شتێکی لەم جۆرە لە مەغریب بەڕێوە بچێت بۆ ئەوەی وێنەیەکی خراپ لەسەریان دروست نەبێت.

 

هەروەها ئەمڕۆ بە رۆژی ئاو دیاریکراوە لە لایەن UNەوە – لە یەڵڵاوە ئاگاداری چەند بابەتێک بن لەسەر ئەم رۆژە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!