ئەم بازاڕەی هەولێر بۆ یەكەم جار بەم شیوەیه‌ بە چۆڵی دەبینریت

0

محمد عمر موسه‌یی- یه‌للا – هه‌ولیر

لەهەر وڵاتێک شەڕ و ناکۆکی رووبدات ئەوە زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی سڤیل و کاسبکاران دەبن. وەک پەیامنێری یەڵڵا چومە ناو بازاڕی لەنگە، ئەو بازاڕەی کە بەدرێژایی رۆژ جمەی دێت لەخەڵک و بەزەحمەت هاتووچۆی تێدادەکرێت لەبەر زۆری خەڵک.

بەڵام سەردانی ئەم جارەم زۆر جیاوازبوو، بۆ یەکەم جار ئەم بازاڕە گەرموگوڕە هاتوچۆی خەڵکەکەی وەک جاران نەبوو، ماندوێت و خەم و خەفەت بە رووخساری دووکاندارەکانەوە دیاربوو.

ئارام نەسیم تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی هەولێرە. زیاتر لە ٧ ساڵە لەبازاڕی لەنگە دووکاندارە و بۆ یەڵڵا دەڵێت “هۆکاری  چۆڵی بازاڕ رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووکە، جگە لەوەش خەڵکەکە دەترسێت پارە خەرج بکات”. ئارام نمونەی خۆی دەهێنێتەوە و دەڵێت “پێش ئەم بارودۆخە رۆژانە نزیکەی ٨٠ کڕیارم هەبوو، ئەم بارودۆخەی ئێستا رۆژانە ناگاتە ١٠کەس”.

محمد شفیق ته‌مه‌ن (33)ساڵە میوه‌ وسه‌وزه‌ فروشه‌ له‌بازاڕی له‌نگه.‌ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌م بازاڕه‌ عەره‌بانه‌یه‌كی گه‌وره‌ ی داناوه‌ وبۆ خۆی دانیشتبوو به‌بیزاری. به‌ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ده‌هاته‌ لای ووتی ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌م بازاڕه‌م له‌ژیانم یه‌ك رۆژیش ئه‌م بازاڕه‌م به‌م لاوازیه‌ نه‌بینیووه‌ وەک ئێستا. محمد ووتی “بارودۆخی كه‌ركوك وناوچه‌كانی تر خه‌ڵكی توشی شۆك كردووه‌ ،به‌شیوه‌یه‌ك كه‌ جارێ ناتوانن پاره‌کانیان سه‌رف بكه‌ن، هه‌روها ده‌ڵێت من روژانه‌ نزیكه‌ی  200 تا 300 هه‌زار میوه‌ وسه‌وزه‌م ده‌فرۆشت به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ كاتژمێر 3 ونیوی عه‌سره‌ تا ئێستا نه‌گه‌یشتوەته‌ 30 هه‌زار وئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌ زه‌ره‌ریكی زۆرمان پێ ده‌كه‌وێت، جا هیوادارم هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ چارەسەر ئەم دۆخە”.

 

ئارام كامه‌ران ته‌مه‌نی (20ساڵە)دوكانی كه‌ل وپه‌لی جوانكاری وشوشه‌واتی هه‌یه‌ له‌ بازاڕی له‌نگه‌ ده‌ڵێت “یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی نه‌بوونی بازاڕ جگه‌ له‌بارودوخی كه‌ركووك نه‌هاتنی گه‌شتیارانە به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕ وته‌نگه‌ژانه‌ی هه‌یه‌ له‌ وڵات وله‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خه ڵك به‌هۆی ئه‌و هه‌واڵه‌ ناخوشانه‌ی به‌م دواییه‌ ده‌بیستێت حه‌ز وئاره‌زووی بابه‌تی جوانكاری نه‌ماوه”‌، ئارام داوا له‌ هه‌موو بڕیاربە‌ده‌سته‌كان دەکات هه‌رچی زووە گفتگۆكان چڕبكه‌نه‌وه‌ ودانیشن له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ با ئاشتی وئارامی بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتمان وهیوادارم وڵاته‌ زلهێزه‌كان سه‌یری بارودۆخمان بكه‌ن بزانن به‌ كوی گه‌یشتن وبه‌زوترین كات به‌هانامانه‌وه‌ بێن”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!