ئەم تەکنیکە ئاینشتاین و داروین بەکاریان هێناوە

0

هانا عبدالقادر

زۆرێک لە بیرمەند و زانا گەورەکانی جیهان هەندێک لە کاتەکانیان بە هیچەوە بەسەر نابەن تەنها بە بیرکردنەوە نەبێت. زۆرێک لەوان رۆژانە چەند کاتژمێرێک تەرخان دەکەن بۆ بیرکردنەوە و رامانێکی تەواو لە بابەتێکدا تا بیانگەیەنێت بەو ئەنجام و مەبەستەی کە دەیانەوێت.

زانراوە کە هەریەک لە ئاینشتاین و داروین و نیتچە رۆژانە یان چەند رۆژ جارێک چەند کاتژمێرێکیان تەرخان دەکرد بۆ بیرکردنەوە و قوڵبوونەوە لە بابەتێکدا. داروین رێگایەک هەبوو کە دەیگرتە بەر و بەدەم ئەو رێگایەوە بیری لە سروشت و ژینگە و گیانەوەر و مرۆڤایەتی دەکردەوە. نیتچە بە ناو سروشتدا تێکەڵ دەبوو و چەندین کاتژمێر پیاسەی دەکرد تاوەکو لێکدانەوە فیکرییەکانی  تێر بکات.

لەوبارەیەوە، فیۆنا کێر، زانای پەیوەندییەکان لە زانکۆی (ئەدەلەید) لە ئوستراڵیا، دەڵێت: “بیرکردنەوە بە دەم رێگاوە دەرفەت بۆ عەقڵ دەرەخسێنێت کە بگەڕێت و لە چوارچێوەیەکدا گیر نەخوات. دەرەنجامەکان زۆربەی جارەکان بەرهەمدارن بەتایبەتی بۆ پرسیار ئاڵۆز و بیرۆکەی داهێنەرانە.”

زۆر لەوانەی کە ئەم تەکنیکە بەکار دەهێننن، کەرەستە ئەلەکترۆنییەکانی وەکو تەلەفۆن و لاپتۆپ لە خۆیان دووردەخەنەوە و هەموو ئەو کاتە بۆ ئەو بابەتە تەرخان دەکەن تاوەکو هیچ شتێک نەبێتە هۆی بچراندنی زنجیرەی خەیاڵەکانیان. هەفتانە چەند کاتژمێرێک بە باش دەزانرێت بۆ ئەنجامێکی قبووڵکراو. دووبارەکردنەوەی ئەم تەکنیکە یارمەتی بەهێزکردن و تیژبوونی مێشک دەدات. 

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!