Find anything you need on Yalla

ئەم سێ ڵاپەرە بە سوودە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆ بكە

0

ئا: پۆڵا ڕەئوف

لەم هەراو زەنای ڵاپەڕە و هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ئەوەندە زۆرن سەریان لە مرۆڤ شێواندووە، واباشترە کە چەند دانەیەکی بەسوود بۆخۆت هەڵبژێریت وەکو دەڵێن سەری خۆت بکڕەوە، من سێ لاپەڕەتان بۆ دەست نیشان دەکەم کە هەندێکیان جدین و هەندێکیشیان کۆمیدین بەڵام هەرهەموویان کەڵک و سوودی خۆیان هەیە:

دکتۆر ئەحمەد قەساب و کەمتر لە ٥٩ چرکە: ئەمە یەکێکە لەو هەژمارانەی کە لە فەیسبووک سودێکی زۆریان لێ دەبینیت، ئەحمەد قەساب دکتۆرێکی گەنجە، و پسپۆڕە لە نەخۆشییە دەروونییەکان بەڵام ئەو تەواو بەشێوەیەکی جیاواز و دوور لە ڕۆتین و قسەی کلێشەیی باسی کێشە دەروونییەکانت بۆ دەکات، ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک ڤیدیۆی هەیە بەناوی ” کەمتر لە ٥٩ چرکە” ، لەم پەیجە ئەحمەد قەساب ڕووبەڕووت دەبێتەوە و ڕاستەوخۆ دەست دەخاتە سەرکێشەکانت و بەشێوەیەکی زۆر هاوڕێیانە و بەزمانێکی سادە یارمەتیت دەدات، و پێت دەڵێت کە باشترین شت ئەوەیە متمانە بەخۆت بکەیت و نەترسیت لە هەوڵدان:

https://www.facebook.com/Dr.ZanaA.Qasab/videos/1263661807080003

 

 ڤیدیۆکانی باریکان لە ئینستاگرام: کچێک بەشێوەیەیکی سادە و عەفەوی و دوور لە خۆدەرخستن لە رێگەی کورتە ڤیدیۆکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەم شێوەیە لەگەڵ خەڵک کۆنتاکت دەکات،  ئەم کچۆڵەیە لەڕێگەی ئەزموون وهەڵەکانی خۆی یارمەتی فۆلۆوەرەکانی دەدات تا فێری ئازایەتی و متمانە بەخۆ کردنەوە بن:

https://www.instagram.com/p/BXfWGmqB1fL/?taken-

by: barikanismaeeli

 

تانۆکە: ئەگەر حەزت بە ڤیدیۆی کۆمیدییە ئەوا تانۆکە کە کچێکی قسەخۆش وڕۆح سوووکە وبەدەمزل ناسراوە باشترین هەڵبژاردەیە بۆتۆ، تانۆکەش دەیەوێت لەریگەی فلتەری دەمزل ڕووی راستەقینەی ڕووداوەکان بەشێوەیەکی گاڵتەئامیزی بخاتە ڕوو:

https://www.instagram.com/p/BZ9Viq_ANP_/?taken-by=tanno_ka

 

ئەگەر ئێوەش هەژمار و لاپەڕەی تر پێشنیار دەکەن تکایە بیخەنە کۆمێنت، با من و فۆلۆوەرەکانی یەڵڵاش سوود لە پێشنیارەکانی ئێوە وەربگرین.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!