Find anything you need on Yalla

ئەم هاوینە تورکیا بۆ گەشتییاران سەلامەتە؟

0

دوای تەقینەوەکانی رۆژی سێ شەممەی فڕۆکەخانی نێودەڵەتی ئەتاتورک سەردانیکردنی تورکیا بەمەبەستی گەشتکردن بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە کەوتە ژێر پرسیار، وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لەپێگەی خۆی لەئەنتەرنێت هۆشیاریدا بەهاوڵاتییان کە لەم ماوەیە هەوڵبدەن لەهەندێ شاری تورکیا وەک ماردین وغازی عەنتاب وسانلیۆرفا وسیرناک وهەکاری و تونجلی  دووربکەونەوە.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد کەبەشێوەیەکی گشتی تورکیا شوێنێکی ئارامە بۆ گەشتکردن، بەڵام واباشترە لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە وپابەندبن بەیاساکانی سەلامەتی وئاگایان لەهەواڵ ورێنوماییەکانی پۆلیسی تورکی بێت.

بەرپرسانی بواری گەشتییاری ڕایان وایە کەشوێنە گەشتیارییەکانی کەناردەریا بەدرێژایی دەریای ناوەڕاست هەروەها ئەنتالیاو بەدڕومیش شوێنی ئارامن، پسپۆرێکی گەشتاری لەپێگەی (skyscanner) گوتی کەتورکیا وەکو هەر شوێنێکی تری جیهان ئەگەری توشبوونی بەتیرۆر هەیە، گوتیشی دەتوانن لەم هاوینە سەردانی ئەستەمبول بکەن و ئایاسۆفیا ومزگەوتی شین ببینن وکابادوکیاش کەپرە لەدیمەنی سروشتی سەیر لەوانەیە لەساڵانی پێشوو کەمتر قەرەباڵخ بێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!