Find anything you need on Yalla

ئەو بەرنامانەی پێویستە بۆ کۆتایی هەفتە سەیریان بکەی

0

ئامادەکردن: ئاشتی تەیموور

ئەگەر تۆش یەکێکیت لەو کەسانەی لە کۆتایی هەفتە نازانی چی بکەیت بۆ بەڕێکردنی کات و تاقەتیشت نییە بچیتە دەرەوە،ئەوا لە ماڵەوە دانیشە و سەیری ئەم بەرنامانە بکە کە ئێمە پێشنیاری دەکەین، ئەم بەرنامانە کۆمەڵێک بەرنامەی جیهانی و لۆکاڵین کە بینەرێکی یەکجار زۆریان هەیە و خەڵکانێکی زۆر بەدیاریانەوە دادەنیشن، بەرنامەکان بێزارکەریش نین کە تاقەتت نەبێت سەیریان بکەیت،ئەگەرچی هەندێک لەم شۆوانە کۆتاییان پێهاتووە بەڵام ئەگەر نەتبینیون پێیاندا بچۆرەوە سوودی زۆری لێدەبینیت.

 لێرەدا یەڵڵا کۆمەڵێک بەرنامەی بەسوود پێشنیار دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت هەم لە بێتاقەتی دەرتان بێنێت و هەمیش سوودتان پێ بگەیەنێت لەوانە:

١-The Tonight Show Starring Jimmy Fallon:  بەرنامەیەکی کۆمیدییە کە جیمی فاڵۆن لە کەناڵی ئاسمانی NBC پێشکەشی دەکات، ئەم بەرنامەیە هەر شەوە و میوانداری کەسێکی بەناوبانگ دەکات و کۆمەڵێک قسە و کێبڕکێی کۆمیدی پێشکەش دەکرێت، لە ئەمریکادا بە شێوەیەکی ناوەندی هەر هەفتەی ٨ملیۆن و ٤٩٠ هەزار بینەری هەیە.

٢-The Oprah Winfrey Show:  لەگەڵ ئەوەی ئەم بەرنامەیە ئێستا کۆتایی پێهاتووە بەڵام یەکێکە لە پڕبینەرترین بەرنامەکان و بۆ زۆربەی زمانە جیهانییەکان وەرگێڕدراوە، پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیە ئۆپرا وینفریە کە چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسانی ناودار ئەنجامداوە و لەم بەرنامەیەدا چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابوری و چەندین چیرۆکی کاریگەر لەسەر ژیانی خەڵک نیشاندراوە،لەم بەرنامەیەدا چەندین جار خەڵاتی زۆر گەورە دراوە بە بەشداربووانی بەرنامەكە و ئەو کەسانەش کە بەرنامەیان لەسەرکراوە و پێویستییان بووە لەلایەن ئەم بەرنامەیەوە هاوکاری کراون.

٣-The Ellen DeGeneres Show:  ئەم بەرنامە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە بەناوبانگەکان و کەسانی ئاسایی کە توانایەک یان کارامەییەکی جیاوازیان هەیە ئەنجام دەدات و لە هەفتەیەكدا پێنج رۆژ ئەم بەرنامەیە پێشکەش دەکرێت، گۆرانی وتن بە بەشداری بینەرەکان و چاوپێکەوتن لە سەر شەقامەکان بۆ پرس و ڕا لە بارەی بابەتە جیاوازەکانیش بابەتی سەرەکی ئەم بەرنامەیەن و جگە لەمە ستۆدیۆیەکی تایبەتیان هەیە بۆ ئاوازدانەرەکان،  هەموو ئەم بابەتانە بە شێوەی کۆمیدیا لەلایەن ئێلێن دێجێنێرێس لە کەناڵی NBC پێشکەشدەکرێت.

٤-Made In Kurdistan:  زۆر لە ئێمە ئاگاداری ئەو پێشکەوتنە پیشەسازییانە نین کە کوردستان بە خۆیەوە بینیوییەتی، بۆ پەیدا کردنی زانیاری لەم بارەوە بەرنامەی مێد ئین کوردستان سەرچاوەیەکی بەسوودە، ئەم بەرنامەیە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو لەلایەن هێدی کەریمەوە رۆژانی هەینی پێشکەش دەکرێت،ماوەی ئەم بەرنامەیە ٢٤ خولەکە و بەرنامەیەکی بازرگانی و ئابوری و پیشەسازییە، هەموو ئەو بەرهەمانە و شێوازی بەرهەمهێنانیان نیشان دەدات کە لە کوردستاندا بەرهەم دێن.

٥-ئابوور:  ئابوور بەرنامەیەکی هەفتانەیە کە رۆژانی دووشەممە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لە کوردستان ٢٤ لەلایەن بەختیار عەبدولعەزیزەوە پێشکەش دەکرێت، لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت تەواوی پێشهاتە ئابووریەکانی پەیوەندیدار بە سەرخان، ژێرخان، داهات، پلان و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بزانی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت.

٦-لە کوردستان:  هەر هەفتە و ئەم بەرنامەیە گەشت دەکات بۆ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، شوێنە گەشتیارییەکان و سەیرانگاکانی ئەم ناوچەیە نیشان دەدات و باس لە کەلتور و دابو نەریتی خەڵکی ناوچەکە و ژیانیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوریەوە دەکات، ئەم بەرنامەیە لە کەناڵی ئاسمانی NRT2 لەلایەن لەنیا عەبدوڵڵاوە پێشکەش دەکرێت.

٧-Doctors:  بەرنامەیەکی پزیشکییە لەلایەن چوار پزیشکەوە لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات پێشکەش دەکرێت هەر بەرنامەو باس لە نەخۆشی و بابەتێکی پزیشکی جیاواز دەکات و پسپۆڕێکی ئەو بوارە بانگهێشت دەکات، ئەم بەرنامەیە بەسودە بۆ هۆشیاربوونەوەتان لە ڕووی پزیشکییەوە و هێشتنەوەی تەندروستیتان بە جێگیری.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!