ئەو حالەتە دەروونییانەی کە توانا بە نەخۆشەکە دەبەخشن

0

ئا: شکار رەزا

زۆرجار کە گوێمان لە نەخۆشی دەروونی دەبێت ئەوا هەستێکی ناخۆش پەیدا دەکەین بە ڕادەیەک کە وا هەست دەکەین ڕوبەڕوی نەخۆشییەکی گەورە و کیشەساز بووینەتەوە بە شێوەیەک کە ناونانی کەسێک بە نەخۆشی دەروونی بە بێڕێزییەکی گەورە دادەنرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە داهاتودا ئەم تیرَِوانینانە بۆ نەخۆشی دەروونی گۆڕانکاری بەسەردا دێت ئەویش بەهۆی دوایین لێکۆلینەوەکان کە دە یسەلمێنن هەندێک نەخۆشی دەروونی توانای سەروو مرۆیی بە نەخۆشەکە دەبەخشن .
لێرەدا باس لە چەند حاڵەتێکی دەروونی دەکەین کە تیایدا نەخۆشەکە دەبێتە خاوەنی هەندێ تواناى سەروو مرۆیی :

1- لە تێکەڵبوونی کەسایەتیدا نەخۆشەکە هەست بە ئازار ناکات :

لەم نەخۆشیەدا Dissociative Identity Disorder (شێواوی تێکەڵبونی کەسایەتی ) نەخۆشەکە دوو جۆر رۆڵ یان زیاترى کەسایەتی ئەزموون دەکات لە ماوەیەکی کەمدا، سەڕەڕای ئەوەی ئەم حاڵەتە کاریگەری نەرێنی لە سەر ژیانی نەخۆشەکە دادەنێت بەڵام زانایان بۆیان دەرکەوتووە گۆران لە کەسایەتییەکەوە بۆ کەسایەتییەکی تر دەبێتە هۆی فەرامۆشکردنی هەموو ئەو ئازارە جەستەیی و دەروونییەی کە نەخۆشەکە پێیدا تێپەڕیووە.

2- لە نەخۆشی وەسواسیدا نەخۆشەکە باشتر شتەکان بەبیر دینیتەوە :
لە نەخۆشی وەسواسیدا Obsessive – Compulsive Disorder نەخۆشەکە بەردەوام دەبیت لە ئەنجامدانی هەندیک کار بۆ ماوەیەکی زۆر کە مرۆڤیکی ئاسایی نایان کات بۆ نمونە رۆژی چوارجار ناومال خاوین دەکاتەوە، زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە باشتر و فراوانتر بیرەوەرییەکانیان بەبیر دێتەوە بە بەراورد بە مرۆڤی ئاسایی .

3- خەمۆکی توانای وێنا کردنیان زیاد دەکات :

بە پێی لێکۆلینەوەکانی رێکخراوی کارولینسکا، ئەوانەی توانای وێناکردنیکی باشیان هەیە وەک نوسەر و وێنەکێشەکان ئەوا لە تەمەنێک لە ژیانیان تووشی نەخۆشی خەمۆکی Depression بوون، بۆ نموونە وێنەکێشی بەناوبانگ ڤینسنت ڤەن گۆک بەهۆی خەمۆکییەوە گوێەکی خۆی لێکردەوە، و بۆ خۆشەویستەکەی نارد بەڵام بەردەوام بوو لە کێشانی وینەی سەرسورهێنەر .

4- ئۆتیزم مێشکێکی زیرەک لە قاڵبی مرۆڤیکی دوا کەوتوو پێشان دەدات :

ئەو نەخۆشانەی کە تووشی نەخۆشی ئۆتیزم بوون ڕووخسارێکی دواکەوتوویان هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا خاوەنی میشکیکی زیرەکن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!