Find anything you need on Yalla

ئەو مرۆڤانەی بڕیاریان داوە بە تەنیا بمێننەوە خاوەنی ئەم ٦ تایبەتمەندیەن

0

ئا: داهات زرار 

لە تێرمی کەسایەتیمان، یان چۆنیەتی بە پیرەوەچوونمان بە ڕووی مرۆڤانی تر، زۆر جار دەکەوینە یەکێک لەو شوێنانە:

گۆشەگیر یان سادەو ساکارو پڕ جموجۆڵ و پەیوەندی.

ئایا دەگونجێت کەمێکی هەردووکیان بین؟

لەم ئارتیکڵەدا دەری دەخەین کە ئەمە مانای چیە کە تۆ یەکێک بیت لەو کەسانەی کە دەتەوێ بەتەنیا کات بەسەر ببەیت و ڕووبەڕوی ئەوە ببیتەوە کە تەنیایی بێزاری و بێتاقەتیە.

ئایا تۆش هاوڕێیەکی وات هەیە کە خواردنەوەی کوپێک قاوە یاخوود چا بەتەنیا و بە گوێگرتنی لە یەکێک لە گۆرانیە فۆلکلۆریەکان ناگۆڕێتەوە بە گەورەترین ڤیستیڤاڵی میوزیکی دونیا؟  یاخود خۆت بەتەنیا چێژ لە سەفەرکردنی بەتەنیاو سەیرکردنی دیمەنێکی جوان یان فیلمێک دەبینی بەبێ ئەوەی کەس لە تەنیشتتەوە بێت؟ ئەگەر وایە من لە جێیەکی باشدام لەگەڵ تۆ چونکە ئەوانەی سەرەوە ڕەنگە بەشێکی لە منیش دا هەبێ.  

بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە!

ئەو مرۆڤانەی حەزدەکەن کات لەگەڵ خۆیاندا بەسەر ببەن لێکدانەوە بۆخۆیان دەکەن، وەهەمیشە بەراوردی شتە باوونا باوەکان دەکەن.

لێرەدا هەندێک کوالێتی ناوازە هەن لەو مرۆڤانەی ئارەزوی تەنیایی دەکەن:

• لە ڕادە بەدەر دڵسۆزن:

ئەوان هەمیشە لە مەودایەکی پانی کۆمەڵایەتی دا نابینرین، کەم دەبینرێن لە بۆنە و دانیشتن و چوونە دەرەوەی هاوڕێیانە، زۆر بەکەمیش ئارەزوی ئەو کەشانە دەکەن، لەبری ئەوە مەبەستیانە لەگەڵ هاوڕێکی پڕماناو خاوەن متمانە دابن بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەن و لەگەڵی بچنە ناو بۆشایی خۆیانەوە  وردەکاریەکانی ژیانی خۆیانى لەگەڵدا بەش بکەن،  ئەگەر کەسێکی وا شک ئەبەیت کە هەمیشە حەزی لە تەنهاییە گرەنتی ئەوە بدە بەخۆت کە ئەوکەسە هەمیشە لە تەنیشتت دەبێت لە خۆشی و ناخۆشی دا.

• سوپرایز!

هەمیشە کراوەو ئامادەن بۆ وەرگرتنی بیرۆکەی نوێ و تازە تەنها لەبەر ئەوەی هەمیشە ئاگاداری تەنهایی خۆیانن، ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە ئامادەی شتی نوێ و سەرنجڕاکێش نین،  نەخێر ئەوان دڵنیان لەوەی دەیانەوێت کاتێکی ئارام و بێدەنگیان هەبێت بێ ئەوەی نوقمی جموجوڵ و هەراو زەنای کۆمەڵگا ببن.

• خاوەن ئاستێکی بەرزن :

ئەوان کاتێکی زۆری بێدەنگی لەگەڵ خۆیاندا بەسەر دەبەن، دەرفەت وەردەگرن بۆ ڕابەڕی کردن و بیرکردنەوە لە گشت بارو دۆخەکان، کێشەکان، یان زانینی ئەوە ی کە کێن و چیان دەوێت، هەستێکی بەهێزیان هەیەو لەهەمانکاتیشدا خاوەن باوەڕبەخۆبونێکی پتەون، کاتێک دەکەونە ناو سترێس و ترس و کێشەکانی دەوروبەروشەڕو ناهەمواری ئەو دەرگایە لەخۆیان دادەخەن؟ نەخێر ئەوان لەگەڵ خۆیان بە تەنیایی ئەمێننەوەو تین دەدەن بەخۆیان لە جیاتی ئەوەی تەواوی ڕۆژەکەیان بەداڕوخاوی پڕ بکەنەوە.

• ئەوان زۆر ئاسوودەن لەگەڵ بیرکردنەوەکانیان:

دڵنیام زۆربەمان لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا ڕێ دەکەین کە ناتوانن تاسەر لەگەڵ بیرکردنەوەکانیان دابڕۆن،  زۆر لەو کەسانەی کە دەیانەوێت کات بەتەنیایی بەسەرببەن بۆ ماوەیەکی کاتی لە بێدەنگیدا دەمێننەوەو پاشان دەستەوەسان ئەبن ناتوان تێبکۆشن بۆ بیرە ناوەکیەکانیان، هەموومان ڕۆژە ڕەشەکانمان هەیە بەڵام گرنگ ئەوان برەو بەخۆیان دەدەن بۆ ئەوەی كە نەکەون.

• بەهای کات دەزانن:

ئەوان بەهای کاتی خۆیان و ئەوانی تر دەزانن وتێبینی ئەوە دەکەیت تاکە وشەیەک هاتن لە خاڵێکدا لەخۆ دەگرێت ئەویش کاتە، ئەو مرۆڤانەی کات بەتەنیا بەسەر دەبەن تێدەگەن و دانی پێدادەنێن کە بەهادارە،  تەنانەت کاتێک تۆش کاتی خۆتیان پێ دەبەخشیت لەوە تێدەگەن کە چ شتێکی بەهادارت پێ بەخشیون،  هەستێکی قوڵیان هەیە کە دڵنیابن لەوەی کاتت بە فیڕۆ نەدەن ولەگەڵ ئەو کەسانەش دا نەبن کە کاتیان بە فیڕۆ دەدەن.

• سنورێکی بەهێزو تەندروستیان هەیە:

ئەو هەموو کاتە تەنهاییە ئەو بۆشاییەیان پێ ئەبەخشێت کە بیر لەوەبکەنەوە کە چی ئەوانی جوڵاندووە، چی کاردەکات لەگەڵیان چی ناکات، ئەوە دەبینی کە ئەوان سنورێکی بەهێزو تەندروستیان هەیەو ڕاهێنان بەخۆیان دەکەن بە شێوەیەکی گونجاوو مافی ئەوە دەدەن بەخۆیان لە کەشێکی ڕووندا.

ئێستا هەست بە پێزانین دەکەیت؟ هیچ یەکێک لەو کوالێتیانە لە خۆت یان هاوڕێکانت دەبینیت؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!