ئەو وێنانەی وات لێدەکەن ١٠ جار بیربکەیتەوە بەر لەوەی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەیت

0

ئا: ئەوین کەمال

نەشتەرگەری جوانکاری چارەسەرێکی خێرایە بۆ هەندێک گرفت، بەتایبەتی کاتێک کەسێک بیەوێت چرچ ولۆچی دەموچا و لەشی نەهێلێت وبە گەنجی و جوانی بمێنێتەوە، بەڵام ئەم چارەسەر سیحریە گرفت و کێشەی زۆر دوای خۆی بەجێ دەهێلێت و ئەگەری زۆر هەیە تووشی ئەمانەت بکات وەکو:

شێواندن: هەڵبەت وەکو هەر نەشتەرگەرییەکی تر پزیشکەکە پێشترپێت دەڵێت کە ” ئەگەری سەرکەوتن وسەرنەکەوتن هەیە” بەڵام گرفتی ئەم جۆرە سەرنەکەوتنە ئەوەیە کە تا هەتا وەکو مۆرکێک بەدەموچاوت دەمێنێتەوە و هەرگیز ناگەڕێیتەوە باری پێشوو.

بۆتۆکس : بۆتۆکس مادەیەکی ژەهراویە و هەر ئەم ژەهرەش وادەکات کە ماسولکەکانی دمووچاو توشی شەلەل ببن و توند دەرکەون، هەرچەندە ژەهرەکەی زۆر کەمە و نابێتە هۆی درووستکردنی مەترسی بەڵام ئەگەر هەڵەیەکی زۆر بچووک ڕووبدات و برێک لەمادەکە لەچاو نزیک ببێتەوە دەبێتە هۆی کوێربوون.

لابردنی چەوری ورگ: ئەمەیان یەکێکە لە نەشتەرگەرییە زۆر مەترسیدارەکان ،چونکە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە و لەوانەیە بەشێک لەچەورییەکان دزەبکەنە ناو مولولەکانی خوێن و ببنە هۆی داخستنی بۆڕی سییەکان ، بەمەش نەخۆشەکە بمرێت،  وحاڵەتی لەم چەشنەش لە کوردستان تۆمارکراوە.

واباشترە بەر لەوەی بڕیاڕی نەشتەرگەری بدەیت بییر لەچارەسەری تر بکەیتەوە و ئەگەر هەر سووریش بوویت ئەوا زانیاری تەواو دەربارەی نەشتەرگەرییەکەت کۆبکەوە، ئەمانەش هەندێک وێنەن کەوات لیدەکەن ١٠ جار بیربکەیەوە بەر لەوەی بیر ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە بکەیتەوە .

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!