ئەو کچە کوردانەی جیهان لەرێگەی ئینیستاگرامەوە دەیانناسێت کێن؟

0

ئاشتى تەيمور

ئیڤۆن وەهاب:  ئیڤۆن وەهاب ئەو کچە کوردەیە کە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار فۆڵۆوەری هەیە لە ئینیستاگرام،  ئەو بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری کەرکوکە و لە منداڵییەوە لە ئەمریکا ژیاوە،  ئیڤۆن یەکەم کوردە کە بووەتە خاوەنی ئەم رێژە زۆرە فۆڵۆوەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەرێگەی گرتەی ڤیدیۆییەوە فۆڵۆوەرەکانی فێری نوێترین شێوازی مکیاژ کردن دەکات

http://instagram.com/evonwahab

 

هێڵی لۆڤ: هێلان عەبدولڵا ناسراو بە هێڵی لۆڤ کچە گۆرانیبێژی کورد بە گۆرانییەکانی و کارکردن لە بواری نواندن توانیویەتی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر ى خەڵک بۆخۆی رابکێشێت،  ئەو لە ئێستادا زیاتر لە ملیۆنێک فۆڵۆوەری هەیە لە ئینیستاگرام.

http://instagram.com/hellyluv

 

سازان بارزانی: كچێكی كوردی لەدایكبووی شاری ناشڤیلی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە بە ڕەچەڵەک خەڵکی دەڤەری بارزانە،  ئەو ئێستا هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێت كە لە بواری مۆدێلدا ببێتە ئەستێرەیەك،  ورۆژ بە رۆژیش ناوبانگی زیاتر پەیدا دەكات، سازان بە یەكەمین كچە كورد دادەنرێ كە هەنگاوەكانی بۆ بوون بە ئەستێرەیەكی هۆلیوود بەباشی چوونەتە پێش و گرێبەستیشی لەگەڵ چەندین كۆمپانیا هەیە بۆ ئەوەی جلوبەرگەكانیان بۆ نمایش بكات،  سازان یەک لەو کچە کوردانەیە لە ئینیستاگرام ژمارەیەکی زۆر فۆڵۆوەری هەیە کە ژمارەیان ٨٨٤ هەزار فۆڵۆوەرە.

http://instagram.com/sazan

 

دەشنێ موراد: کچە گۆرانیبێژی کورد و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، و لە ساڵی ١٩٩٧ چووەتە  وڵاتی هۆڵەندا و لەوێ ژیاوە،  ئەو لە ئێستادا یەکێکە لەو کچە کوردانەی کە لە کوردستان و لە جیهانیشدا ناوبانگێکی باشی هەیە و لە ئینیستاگرامیش خاوەنی ١٩٢هەزار فۆڵۆوەرە.

http://instagram.com/dashnimoradofficial

 

سازان ئەمین: کچێکی کوردی شاری هەولێرە کە لە تەمەنی منداڵییەوە رۆشتووەتە وڵاتی دانیمارک،  و هەر لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لەوێ ژیاوە، ئەو گرنگییەکی زۆری بە میکیاژ کردن داوە و لە ئێستادا لە ئینستاگرام زیاتر لە ١٠٠ هەزار فۆڵۆوەری هەیە و لە رێگەی ئینيستاگرامەوە کچانی کورد و جیهان فێری نوێترین شێوازەکانی ماکیاژ کردن دەکات.

http://instagram.com/sazanamin_

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!