Find anything you need on Yalla

ئەو کەمپەی بۆتە شارێکی بچووک

0

دلۆڤان عیمادەدەین
کەمپی دۆمیز ٣٠ کم باشووری ڕۆژئاوای دهۆکە و ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستانی تێدایە، ئەم کەمپە لە ساڵی ٢٠١١ بەشێوەیەکی فەرمی دامەزراوە و ئێستا نزیکەی ٢٧ هەزار کەس لەخۆدەگرێت.

ئەوەی سەرنجراکێشە بازاری کەمپەکەیە کە هەموو جۆرە پێداویستییەکانی تێدایە، تەنانەت زۆر جار خەڵک لە دەرەوەی کەمپەکەش دێن بۆ شت کڕین و بازاڕکردن لەو کەمپەدا، ئەمە سەرباری ئەوەی نرخی کەلوپەلەکان هەرزانترە بەبەراورد لەگەڵ بازارەکانی دیکەی ناو شار.هەندێک لە کەلوپەلەکان هاوردەکراون و تایبەتن بەخۆیان و رەنگە لە بازارەکانی دیکەی ناو شار ئەو کەلوپەلانە دەست نەکەون.

بازاری کەمپەکە زۆربەی پێداویستییەکانی ژیانی رۆژانەی تێدایە
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
بێگومان کەلوپەلی منداڵانیش لەوێ دەست دەکەوێت
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
دوای تەواو بوونی قوتابجانەش وەکو منداڵانی هەموو شوێنێک شیرینی و خواردن دەکڕن
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
نانەوا ڕووخۆشەکانیان نان و کۆلێرەی تایبەت بە کوردانی ڕۆژئاوا درووست دەکەن
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
وەستای  چاککردنەوەی ئۆتۆمبێڵ و  کەلوپەلی کارەبایی و تەنانەت بەرگدووریش لەوێ هەیە
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ئەوەی هاوسەرگیریش بکات پێویستی بە بازاری ناو شار نابێت، چونکە جلوبەرگ و هۆڵی ئاهەنگگێڕانیشی تێدایە
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هەر لەم کەمپەوە پارە رەوانەی سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەکەن
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ئەوانیش وەکو گەنجانی تر بەیەکەوە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!