Find anything you need on Yalla

باشترین ٨ فیلمی رۆمانسی: لەگەڵ خۆشەویستەکەت تەماشای بکە

0

دەکرێت چیرۆکێکی خۆشەویستی گەورە ببێتە هۆی دروستکردنی گەورەترین فیلم، بەتایبەتی ئەو خۆشەویستییەی کە بە زنجیرەیەک بەربەست و کێشەدا تێدەپەڕێت تا سەربکەوێت. هەربۆیە یەڵڵا ویستی لە رۆژی ڤەلانتایندا، جگە لە شوکولاتە و گوڵ، هەندێک فیلمتان بۆ پێشنیار بکات کە باس لە خۆشەویستی راستەقینە دەکەن.

1 – ئەهواک

لەم فیلمەدا تامر حوسنی رۆڵی پزیشکێکی جوانکاری دەبینێت و هونەرمەند غادە عادل رۆڵی خانمێکی تەڵاقدراو دەبینێت و لە گەڕەکی زەمالکدا ژیان بەسەر دەبات. بە درێژایی فیلمەکە ناکۆکی لە نێوانیاندا روودەدات چیرۆکەکەشی رۆمانسی و کۆمیدییە.

2 – The Notebook

رووداوەکان لە ماڵێکی بەساڵاچوانەوە دەست پێدەکات کە تێیدا پیاوێکی پیرهەموو رۆژێک سەردانی هاورێیەکی دەکات و پەڕتوکێکی بۆ دەخوێنێتەوە کە باسی ئەو چیرۆکە ئەفسانەییە دەکات کە لە نێوان (ئێلی هامیلتۆن) و (نۆوا کالهۆن) رەویداوە کە لە یەکێک لە ڤیستیڤاڵەکانی ئەو شارەی ماڵە هاوینەییەکەی ئێلی تێدایە یەک دەناسن و دەکەوونە داوی خۆشەویستییەوە. چیرۆکەکە ئەوکاتە دەست پێدەکات کاتێک خێزانی (ئێلی) بڕیاری دەدەن کە (نۆوا) بۆ ئەوان گونجاو نییە لەبەر ئەوەی لە چینێکی هەژارە. فیلمەکە بە شێوەیەکی باش توانی لە بۆکس ئۆفیس نمایش بکرێت و چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر بباتەوە.

3 –  هەڵە تێگەیشتن

لینا (سیرین عەبدولنور) کچێکی گەنجە کە تازە خوێندنی تەواو کردوە ودوکانێکی بچوکی هەیە کە شیرینیی تێدا دەفرۆشیت لە بەیروت. لینا بە شێوەیەکی سروشتی ژیانی بەسەر دەبات تا ئەو کاتەی شازادەی خەونەکانی دەردەکەوێت و سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت.

4 –  Pride & Prejudice

ئەمەش چیرۆکێکی خۆشەویستییە دەربارەی خانمێکی زیرەک بە ناوی (ئەلیزابێس بێنیت) و پیاوێکی دەوڵەمەند و لە خۆبایی بە ناوی (جێرارد دارسی). ئەم فیلمە دەربارەی چێرۆکێکی خۆشەویستییە لە چوارچیوەی پلەی کۆمەڵایەتییدا.

5 –  خەسوم خۆشی دەوێم

رووداوەکانی ئەم فیلمە لە دەوری (حەمادە هیلال)ی گەنجدا دەسوڕێتەوە کە وەک پزیشکی جوانکاری کار دەکات و دەکەوێتە نێو چەندین کێشەی جیاوازەوە بەهۆی ئەو خۆشەویستییە زۆرەی هەیەتی بۆ ژنان پێش ئەوەی بڕیار بدات چارەسەری دەرونی وەربگرێت.

رووداوەکان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کە پزیشکە دەرونییەکەی (مێرڤەت ئەمین) بۆی دەردەکەوێت کە کچەکەی لە خۆشەویستیدایە لەگەڵ ئەم کوڕەدا و هەر بۆیە هەوڵ دەدات بە هەر رێگایەک بێت رێگرییان لێ بکات.

 

6 –  The Last Song

چیرۆکەکە دەربارەی کچێکی سەرکەشە کە لەگەڵ دایکیدا دەژی ودایکی بڕیار دەدات بینێرێت بۆ لای باوکی کە دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە، ئەمەش بەرەو چیرۆکێکی خۆشەویستی زۆر جوانی دەبات کە لەنێوان ئەم کچەو کوڕێکدا دروست دەبێت کە لەوێ دەیبینێت.

 

Dear John – 7

چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە تاقیکردنەوەی مەودای خۆشەویستی دەکات، کە چۆن عاشقان هەوڵ دەدەن ئەو پەیوەندییەیان بپاریزن سەرەڕای دوری نێوانیان.

Safe Haven – 8

رووداوەکان لە دەوری خانمێکی گەنجی ناڕون بە ناوی (کەیتی) دەسوڕیتەوەکە لە شارۆچکەیەکی بچوک لە ویلایەتی کارۆلینای باکور ژیان بەسەر دەبات. کەیتی زۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە تێکەڵ نەبێت لەگەڵ دانیشتوانی شارۆچکەکەیدا بۆ ئەوەی پرسیاری لێنەکرێت لەسەر ڕابردووی. بە تێپەڕبوونی کات کەیتی ئەو ئازایەتییە پەیدا دەکاتەوە تا بتوانێت سەرلەنوێ دەست بە پەیوەندییەکی نوێ بکات و هەربۆیە لەگەڵ ئالێکس دەکەوێتە خۆشەویستییەوە و نهێنییەکانی رابردووی هێواش هێواش ئاشکرا دەبێت کە کاریگەری لەسەر ژیانە نوێیەکەی دروست دەکات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!