Find anything you need on Yalla

باوكیك كاریكی جیاواز بۆمنداله‌كه‌ی ده‌كات؟

0

دلشاد مصطفى

باوكی مندالیك له‌ كه‌لار له‌یه‌كه‌م ساتی له‌دایك بونی كوڕەكەی  بیرۆكه‌یك به‌خه‌یاڵیدا دیت و سوپرایزیكی جیاواز بۆ منداله‌ تازه‌ له‌دایك بوه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌ویش به‌ هه‌ڵگرتنی قوتوه‌ شیره‌كانی وپاراستنی ڵَه‌ماله‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ باوكی منداله‌كه‌ كه‌ناوی “دلێر عبدالرحمن” ە بۆ یەلڵا زیاتر ده‌دویت .

منداڵه‌كه‌ ناوی “ئاره‌نگ دلێر عه‌بدلره‌حمان” ە له‌رۆژی 7/12/2010 چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه‌ هه‌رله‌یه‌كه‌م قوتوی شیرخواردنیدا باوكی بیرۆكه‌یه‌كی بۆدیت و رێگه‌ نادا قوتوه‌شیره‌ به‌تاله‌كانی فرێ بدری و هه‌موو رۆژیك كۆیان ده‌كاته وە  بەئێستاشەوە  قوتوه‌كان ماون ،ئه‌گه‌رچی ئاره‌نگ ئیستا ته‌مه‌نی 6سال و حه‌وت مانگه‌ به‌لام باوكی ریگه‌ نادا قوتوه‌شیره‌كانی له‌ناوبچی .

له‌دریژه‌ی قسه‌كانیدا باوكی ئاره‌نگ بۆیە لڵا وتی: لە کۆمەڵگەی خۆماندا واباوە كە شتی منداڵی یەکەم ھەڵدەگیرێ، ئێمە ش ویستومانە قوتوە شیرەکانیشی ھەڵگرین بۆیه‌  بڕیارمدا وه‌ك باوكیك سوپرایزیك بۆمنداله‌كه‌م بكه‌م و رێگه‌ نه‌ده‌م قوتوه‌ شیره‌كانی له‌ناوبچی .

ئاره‌نگ ئیستا ته‌مه‌نی 6سال و حه‌وت مانگه‌و ئه‌مسال دەچێتە قۆناغی  دووی سەرەتایی ، له‌كۆی ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌ شیری خواردوه‌ به‌بی فه‌وتانی هیچ قوتوه‌ شیریك باوكی 176 قوتوی وه‌ك دیاری  بۆهه‌لگرتوه‌ .

ئاره‌نگ له‌رێگه‌ی یەلڵاوه‌ سوپاسی باوكی كرد بۆئه‌و كاره‌ی ووتی زۆر دلخۆشم كه‌ باوكم قوتوه‌شیره‌كانی منی هه‌لگرتوە .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئاره‌نگ له‌گه‌ل گه‌وره‌بونی ته‌مه‌ن و ده‌ست پێكی سالی نوی ،قوتوه‌كان تێك ده‌دات و جاریكیتر وێنه‌یان له‌گه‌ل ده‌گریت ، له‌گه‌ل گرتنی هه‌ر وینه‌یه‌كدا ئاره‌نگ زۆر دلخۆش ده‌بیت به‌و كاره‌ی

قوتوه‌كان به‌شیوه‌یه‌ك هه‌ڵگیراون كه‌ كاتی هه‌ڵپچرینی له‌سه‌ر نوسراوه‌و كاتی كۆتای هاتنی شیره‌كه‌شی له‌سه‌ره‌ ، وه‌ له‌سه‌ر هه‌مو قوتوه‌كان ناوی ئاره‌نگ نوسراوه‌ ،باوكی ئاره‌نگ به‌دلخۆشیوه‌ وتی ئیمه‌ یه‌كه‌م كه‌س بوین كه‌ هه‌ستاین به‌و كاره و به‌دوا ئیمه‌شدا چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ له‌ئیستادا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی قوتوه‌ شیری منداله‌كانیانن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!