Find anything you need on Yalla

با لە دەرەوەى زیندان سزایان نەدەین! – بەشی چوارەم

0

زیندان شوێنێکە بۆ سزادان لە سەر هەڵەیک، هەرچەندە هیچ پاساوێک نیە بۆ دەست درێژى کردنە سەر خەڵک یاخود دزى وکوشتن وهەر تاوانێکى تر ،  بەڵام  هەندى جار دوور لەویستى خۆى ولە ژێر کاریگەرى بارودۆخى ژیان مرۆڤ دەکەویتە زیندانەوە، هەڵبەت لەوێش سزاى خۆى وباجى هەڵەکانى دەدات، بەڵام ئایە دواتر شایەنى ئەوەیە کە دەرچوو سزایەکى هەتا هەتایی وقورسترى ڕوبەڕوو بێت لە لایەن کۆمەڵگەوە یاخود دەبێت یارمەتى بدرى بۆ ئەوەى ژیانێکى تەندروستر بژى  وناچار نەبێت جارێکى تر ولە ژێر دۆخى دژوارتر هەڵە بکاتەوە؟

ئەم نوسراوە خاتوو ئاڤان فارس لە یەکێک لە زیندانەکان لە شارى هەولێر دەستى کەوتوە وبەدەستى زیندانییەکە نوسراوە، وگوزراشت لە ترس لە ڕوانینى کۆمەلگە دەکات دواى بە جێهشتنى زیندان.

“ئێستا زۆر دل خۆشم وهەست بە دڵخۆشییەکى زیادە لە بەدەر دەکەم ووادەزانم تاکە کەسم لە ڕووى ئەم زەمینە کەهەناسە دەدەم  ،وبۆ دەرەوەش ،خەڵکى دەرەوە وادەزانن ئاخۆ دەبێ زیندان چۆن بێ وزۆربەیان بە هەڵە تێدەگەن لێمان ،بەڵام نازانن کە ئێرە زانکۆیەکى جیهانیە وهیوادارم هیچ کەسێک بە هەڵە تێ نەگات ،چونکە ئەوەى نەکەوێت ناتوانێ هەلسێتەوە، قسەم زۆرە بەڵام هەمووى ناتوانم دەرى ببڕم”

ئیتر سوپاس


Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!