Find anything you need on Yalla

بورجى ئیڤڵ بۆ لە بەردەم قەڵاى هەولێرە؟!

0

بیلال سەعید، رۆژنامەنووسى ئابوورى

زۆرێک لە هاوڵاتیانى کوردستان یان گەشتیارانى بیانى ئەگەر بۆ یەکجاریش سەردانى هەولێریان کردبێت، بەدڵنیایەوە سەردانى قەڵا جوانەکەی هەولێریان کردووەو دیمەنە جوانەکەیان بینیوە، بەڵام زۆر بەکەمى ڕوویداوە جگە لە وێنەیەک کە لە قەڵاکە گرتبێتیان، دیارییەکیان لەگەڵ خۆیان بردبێتەوە کە گوزارشتى لە سەردانکردنى هەولێر و قەڵا کردبیت .
بۆخۆم چەند جارێک کە سەردانى قەڵام کردووە زۆرجار دیمەنى فەرش و کڵێم و چەند گۆزە و کەل و پەڵێکى کوردەوارى لە ڕیزى پیشەوەى قەڵا سرنجى ڕاکیشاوم و زۆرجاریش گەشتیارم بینیوە کە وێنەیان لەگەڵ ئەو دیمەنانە گرتووە.
بەڵام ئەوەى بەلامەوە سەیربوو لەدەوروبەرى قەڵا لە جیاتى فرۆشتنى مەدالیا و وێنە و دیارى تایبەت کە گوزارشت لە قەڵاو و شارى هەولێربکات، بورجى ئیڤڵ و مەدالیاى ئازادى ئەمریکا دەفرۆشرێت ا!
هەرچەند ئاگادارم هەوڵى جۆراوجۆر هەیە لەلایەن دەستەى گەشتوگوزار بۆ ئەوەى پەرە بەکارى دەستیى بدرێت و بازاڕى تایبەتیان بۆ بکرێتەوە، بەڵام ئەوەى تا ئێستا لە شوێنە گەشتیارییەکانى کوردستان دەگوزەرێت کارەستبارە و پیویستى بەڕاگرتن و رێکخستنەوە هەیە.
ڕۆژ بەڕۆژ هەوڵەکان بۆ پەرەپیدانى کەرتى گەشتیارى لەهەرێمى کوردستان دەبێنرێت، وهاتنى گەشتیارى ناوەڕاست و باشوورى عێراق و بیانى ئەمساڵ لەچاو ساڵى ڕابردوو بەرێژەیەکى زۆر بەربوەتەوە، بەڵام ئایا توانیومانە بەپێى بەرەو پێشچوونەکان لەو کەرتە خۆمان ئامادەبکەین؟!
پیویستە وردتر لەسەر کۆى ئەو دەرفەتانە قسە بکەین کە دەبێتە پاڵپشت بۆ کەرتى گەشتوگوزارى کوردستان، بۆ نمونە چۆن بتوانین سود لە دیمەن و شوێنە گەشتیارییەکانى کوردستان وەربگرین و لەلایەک زۆرترین گەشتیارى بۆ ڕابکیشین ولەلایەکى دیکە هەوڵى بەبازاڕکردنى زیاتر بۆ کەرتى گەشتیارى بدەین ، بەشێوەیەک شوێنە گەشتیارییەکان تەنیا لەناو وێنەکان نەبن، بەڵکۆ لەسەر دیوارى بازارو ماڵى گەشتیاران و گیرفان و ناو ئۆتۆمبیل و دەرگاى کەوانتەرى ماڵان بوونى هەبێت..
ئەم پرۆسەیە کە باسى لیوە دەکەین پیویستى بەچییە؟
دەستکردن بەگفتۆگۆکردن لەگەڵ بازرگان و سەرمایەدارانى کوردستان بۆ ئەوەى بتوانن بەنرخێکى هەرزان دیمەنە جوانەکانى کوردستان لەسەر شێوەى وێنەى گەورە و مەدالیا و دیارى جۆراوجۆر ئامادەبکەن بۆ بازاڕەکانى کوردستان.
پێویستە پاڵپشتى تەواوى ئەو کەسانە بکرێت کە کارى دەستى ئامادە دەکەن بۆ فرۆشتن و توانیویانە شوێنە دڵگیرەکانى کوردستان لەسەر کارى دەست بنەخشێنن.
هەوڵدان بۆ کردنەوەى پێشانگاى گەورەى دەستى کارو پاڵپشتى کردنى بازرگان و کەسانى دەست ڕەنگین بۆ ئەوەى کار لەسەر پەرەپێدانى پرۆسەى بەبازاڕکردنى کەرتى گەشتیارى کوردستان بکەن لەرێگەى نەخشاندنى شوێنە گەشتیارییەکانى کوردستان.
قازانجەکانى جێبەجێکردنى ئەم هەنگاوە:
ئەم هەنگاوە دەرهاوێشتەى ئیجابى زۆر گەورەى دەبێت لەسەر کەرتى گەشتیارى لەوانە::
دەبێتەهۆى زیاتر ناساندنى شوێنە گەشتیارییەکانى کوردستان و دەتوانین بڵێن دەکرێت وەک رێکلامێکى بەردەوام سەیربکرێت کە جگە لەوەى تێچووى لەسەر حکومەت نابێت، بەڵکۆ دەبێتە سەرچاوەیەکى داهات.
دەتوانرێت لەرێگەى ئەم پرۆسەیەوە ئەگەر حکومەت پاڵپشتى بکات، بە دیمەنە جوانەکانى کوردستان کە گەشتیاران لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە بڕۆینە زۆرترین شەقام و ماڵ و ئۆتۆمبیل لە وڵاتە جیاوازەکان بەتایبەت لەناو هاوڵاتیانى باشوورو و ناوەڕاستى عێراق.
دەبێتە سەرچاوەیەکى گرنگى داهات بۆ هاوڵاتیانى کوردستان بەتایبەت فرۆشیارو بازرگانانى کوردستان.
هۆکارێکى گرنگە بۆ ئەوەى رێگرى بکرێت پارەى هەرێمى کوردستان ببرێتە دەرەوە بەتایبەت ئەگەر بتوانرێت برەوى زیاتر بەکاڵاو شمەکى دەستیى بدرێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!