Find anything you need on Yalla

بۆچی سەرنج راکێش نیت؟

0

 

بەم دواییە لێکۆڵینەوەیەک بەپشت بەستن بەچەند لێکۆڵینەوەیەکی ساڵانی پێشوو گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە زۆربەی خەڵک هەرچەندە ناشیرین نین بەڵام خۆشەویست نین لای خەڵکانی تر ولەوانەشە کەس حەز بەچارەیان نەکات، بەگوێرەی ئەو لیکۆڵینەوانەی کراون ئەمانە هەندێکن لەو هۆکارانە:

فێڵبازی: بەلاتەوە سەیر نەبێت چونکە لە ٢٠١٤ لێکۆڵینەوەیەکی چینی ئاشکرای کرد کەئەو کەسانەی زەردەخەنەی فێلبازانە دەکەن لەوێنە لەخەڵکانی ئاسایی کەمتر خۆشەویستن.

کەم خەوتن: لە ساڵی ٢٠١٠ لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستە ڕوو کە نووستن بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر ڕوخسارت جوانتر وگەنجتر نیشان دەدات، بەپێچەوانەوە بە کەم خەوتن ناشیرین، هیلاک وماندوو دەردەکەویت.

جەستەی کرژ : لە ٢٠١٦ لێکۆڵینەوەیەک  جەستەی خاو وهێمنی بەجەستەی سەرنج ڕاکێش لەقەڵم داو، بەپێچەوانەوە لە کاتی قسەکردن ئەگەر ئاماژەکردنەکانت پڕ بن لەتەشەنوج وتوڕەیی ئەوا  ناحەز دەردەکەویت.

گرژی: لە ٢٠١٣ لێکۆڵینەوەیەک لەسەرچەند ئافرەتێک کرا و دەریخستوە کەئەو ژنانەی گرژو شڵەژوان بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆن کەمتر سەرنج راکێشن لەئافرەتانی تر.

پێکەنین وزەردەخەنەی زۆر :  لە ٢٠١١ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ١٠٠٠ کەس کرا و دەریخست کە پیاوان ئەو ئافرەتانەیان بەلاوە سەرنج ڕاکێش نییە کە بەزیادەرەوەیەوە پێدەکەنن یان دەخەنن چونکە لەخۆبایی دەردەکەون!

گاڵتەو گەپ: لە ٢٠٠٩ لێکۆڵینەوەیەک بۆ هەدروو ڕەگەز کرا وڕوونی کردەوە کە گاڵتەو گەپ  وکردنی قسەی خۆش بەرێژەی مامناوەندی زۆر پێویستە وخۆشەویسترت دەکات.

تەمبەڵی:  لە ٢٠٠٤ لێکۆڵینەوەک  ئەمە ئەنجامەکەی بوو ” ئەوانەی کەم دەجوڵین مرۆڤی سەرنج راکێش نین”.

درۆ: ئەگەر توانیت دەربارەی تەمەن یان موچە یان هەندێک شتی سەرەکی  درۆ بکەی ئەوا بەلای کەمەوە لای ڕەگەزی بەرامبەر سەرنج راکێش نیت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!