بەرهەمی خۆماڵی عێراقی: پەنیری کوردی ژاژی
دروستکردنی ژاژی هێز و ماندووبوون و کاتێکی زۆری دەوێت و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەدەیەک لەمەوبەر.
هەرچەندە ئەم بەرهەمە وەک جاران زۆر باو نیە، بەڵام لە لادێ و دەورو بەری شارەکانی کوردستان هەر دروست دەکرێت.
بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمە شیریەکانی دیکەدا، ژاژی یەکێکە لە بەرهەمە گرانەکان، ئەویش بەهۆی شێوازی دروستکردنیەوەیەتی، بەڵام تاکو ئێستا ژاژی لە عێراقدا هەر بەناوبانگە، بە تایبەتی لە ناو کوردەکاندا.
بۆ دروستکردنی ژاژی، شیر دەکرێتە مەشکەیەکەوە – وەک دەزانین کە مەشکە لە پێستی ئاژەڵ دروست دەکرێت، و بە هۆی دوو داری دروستکراوەوە مەشکەکە راگیر دەکرێت.
مەشکەکە (کە لە ئامێری بوقی سکۆتلەندییەکان دەچێت) بۆ ماوەی کاتژمێرێک رادەوەشێنرێت تا چینێک کەرەی کرێمی دروست دەبێت.
پاشان شیرەکە لە کەرەکە جیا دەکرێتەوە بە بەکارهێنانی سوزگییەکی ورد، و ئەوەی کە ماوەتەوە بۆ پارچەی بچووک تۆپەڵ دەکرێت.
ئەمەش ئەو شێوازەیەکە کە ژاژی پێ دروست دەکرێت. ئەم خواردنە بەیانیان لەگەڵ نانی تازە و چا دەخورێت.
مەشکەی ستیل
بۆ ئەوانەی کە ئێستا ژاژی و ئەو بەرهەمانەی دیکە دروست دەکەن کە پێویستی بە مەشکەیە، بە هۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە، دەتوانن ئێستا مەشکەی ستیل بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی ئەم پەنیرە. ئەم مەشکە ستیلانە باشتر پاک دەکرێنەوە وەک لەو مەشکانەی لە پێستی ئاژەڵ دروست کراون و خێراتر و پاکتریشن.