Find anything you need on Yalla

بەم زوانە یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی بڵاو دەکرێتەوە

0

فیلمی ئاگا، یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی دوو رەهەندییە کە بڕیارە بەم نزیکانە و لە ساڵی ٢٠١٧ لە سینەماکانی کوردستان و عێراق نمایش بکرێت. ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن ستافێکی کورد و ستافێکی ئێرانییەوە دەرهێنراوە و کۆمەڵێک هونەرمەند و کەسایەتی بەناوبانگی کورد رۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەبینن.

چیرۆکی ئەم فیلمە لەسەر منداڵێکە بە ناوی ئاگا، ئاگا پاڵەوانی ئەم فیلمەیە کە لەسەر دەستی رێژێمی بەعس لە خێزانەکەی دادەبڕێت و هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بەدەستی ئەم رژێمە ئەنفال دەکرێن. ئاگا بەبیرهێنانەوەیەکە لەو نەهامەتییانەی کە کورد لە ساڵانی رابردوو لەسەر دەستی دوژمنانی بینیویەتی. لێرەدا یەڵڵا کۆمەڵێک زانیاریتان سەبارەت بە یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی دوو رەهەندی کە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە بۆ دەخاتە روو لەوانە:

١- فیلمی ئاگا یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی دوو رەهەندی کوردییە و ماوەی فیلمەکە ٦٠ خولەکە

٢- هەریەکە لە رەنج سەنگاوی، هەژان هێرش و ساز ئاسۆ ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمەن

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣- کاری سیناریۆ و نوسینی ئەم فیلمە لەلایەن ئەمیر حاجی داودەوە ئەنجامدراوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤- ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن بێهنام بابازادە کە کوردێکی رۆژهەڵاتە دەرهێنانی بۆ کراوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥- بەڕێوەبەری هونەری ئەم فیلمە گەیلان عەبدوڵڵایە و لەلایەن بژار دیلانەوە دیزاینی ساوندی کراوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!