Find anything you need on Yalla

بە بێ ئەنجامدانی رێجیم کێشی لەشت دابەزێنە

0

بێگوومان هەمووان خەون بە لەشێکی رێک و تەندروستەوە دەبینن، بەڵام لەشی تەندروست پێویستی بە چاودێری و هەڵبژاردنی سیستمێکی تەندروست هەیە لە ژیانتدا. هەر بۆیە ئەگەر تۆ لەو کەسانە نیت کە بتوانیت رێجیم سەخت ئەنجام بدەیت، ئەوا بە پەیڕەوکردنی ئەم چەند خاڵە دەتوانیت ببیت بە خاوەنی لەشێکی رێک و تەندروست.

هەوڵ بدە شەوانە لە شەو و رۆژێکدا لایەنی کەم ٩ کاتژمێر بنوو.

لە کاتی نانخواردندا بە هێواشی نان بخۆ، چونکە هەمیشە ئەو کەسانەی بە خێرایی نان دەخۆن قەڵەون.

ئێواران پاش کاتژمێر ٨ هیچ خواردنێک مەخۆ.

قاپی بچوک هەڵبژێرە لە کاتی نان خواردندا چونکە کاتێکی قاپەکەت گەورەبێت هەمیشە وا هەست دەکەیت قاپەکەت کەمی تێدایە و زیاتر دەخۆیت.

هەوڵ بدەن رۆژانە لایەنی کەم نیو کاتژمێر وەرزش ئەنجام بدەن.

با ژەمی بەیانی ژەمی سەرەکی بێت و ئێواران هەوڵ بدەن تەنها سوپ بخۆن.

لە ژەمەکاندا گرنگە سەوزەوات هەبێت و بخورێت.

خواردنەوە گازییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ قەڵەو بوون چونکە زۆرترین رێژەی شەکریان تێدایە، هەر بۆیە لێی دووربکەونەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!