Find anything you need on Yalla

بە شێوەیەکی داهێنەرانە قاوە بەکار بهێنە

0

داهێنان بکە لە بەکارهێنانی قاوەدا

قاوە بە شیوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتانی ئاسیادا بەرهەم دەهێندرێت و یەکێکە لە خواردنەوە پەسەندەکان لە لای زۆریكمان بەتایبەتی لە بەیانیاندا بە هۆی بوونی ئەو بۆن و تامە تایبەتەوە کە هەیەتی. لەگەڵ ئەوەشدا چەند سوودێکی تەندروستی هەیە لەوانەش هاوتاکردنی ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و فەوتانی جگەر و هەروەها کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و هەروەها بە زەنگێکی باشێ هۆشدارکردنەوە دادەنرێت بە تایبەتی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا.

زۆرێکمان ئەم سودانەی قاوەمان پێشتر زانیوە، هەر بۆیە (یەڵا) دەیەوێت هەندێک سودی بەکارهێنانی قاوەتان پێ ئاشنا بکات کە پێشتر نەتانزانیوە

  1. قاوە بەکار بهێنە بۆ هەڵمژینی بۆنی ناخۆشی ناو یەخچاڵ، ئەویش لە ڕێگای دانانی لە نێو زەرفێکدا کە لە سەرەوە دەرچەیەکی تێدابێت بۆ هەڵمژینی بۆنە ناخۆشەکان.
  2. قاوە بەکار بهێنە بۆ پاککردنەوەی ڕوخسارت لە پێستی مردوو، ئەویش لە ڕێی تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیتی زەیتون و کەوچکیک شەکر. پێکهاتەکە تێکەڵ بکە و بە شێوەیەکی بازنەیی ڕوخسارتی پێ بشێلە.
  3. قاوە بەکاربهێنە بۆ لەناوبردنی بۆنە ناخۆشەکانی دەستت لە کاتێکدا سیر یان پیازت بەکارهێناوە
  4. لە نێو باخچەدا: لە ئەگەری بوونی زەردەواڵە و مێروەکان دەتوانیت پاشماوەی قاوە لەو شوێنەدا بڕێژیت و بەو شێوەیەش ڕزگارت دەبێت.
  5. قاوە لەگەڵ ڕەگی ڕوەکەکانی وەک گێزەر و پەتاتەی شیرین  تێکەڵ بکە لە کاتی ڕواندنیاندا و دەیانپارێزێت لە فتریات کە دەبێتە هۆی گەشەکردنیان بە شێوەیەکی ناسروشتی.
  6. قاوە بەکار بهێنە بۆ پاککردنەوەی پەڵە و چەوری بەسەر ڕوی شوێنێکەوە یان لەسەر قاپەکانت چونکە بە توانایە بۆ لێکردنەوەی چەوری و لە ناوبردنی پەڵە.
  7. قاوە بەکار دەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی پرچی مخورکاوی ئەویش لە ڕێگای تێکەڵکردنی لەگەڵ نەرمکەرەوەی پرچدا و لێدانی لە پرچەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک و پاشان شۆردنی بە ئاو.
  8. بە پەینێکی سروشتی دادەنرێت بۆ ڕوەکەکان چونکە پێکهاتەی  فسفۆر و پۆتاسیۆم و مسی تێدایە. دەتوانرێت بخرێتە ناو ئینجانەوە لەگەڵ ڕوەکەکاندا.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!