تاوانبار دوای دەرچونی لە زیندان چۆن دەبێتە هێزێكی كاری كاریگەر بۆ كۆمەڵگا

0

ئامادەکردنی: محمد بایز

تاوانبارەکان دوای هاتنەدەرەوەیان لە

کونجی زیندان کەم تا زۆر بەردەوام دەبن  لە تاوانکردن و دووبارەکردنەوی هەڵەکانی ڕابردوویان، لێرەدا تیشک دەخەمە سەر چەند هۆکارێک کەوا ڕۆڵی سەرەکیيان هەیە لە بلآوکردنەوەو برەودان بە جۆرەها کاری تاوان وەکو دزی و مامەڵەی خەراپ و دەستدرێژی سێکسی و بازرگانی بەماددە هۆشبەر و کوشتن و… …  هتد.

ڕوونتر بڵیین زیندانەکان زۆر جار دەبنە ژینگەیەكی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی چەندین کەسی تاوانبار و سزادراو لەهەموو بابەتێک ، ئەمەش وادەکات کەسانی تاوانبار زیاتر بتوانن هاوڕێ و کەسانی هاوشێوە و هاوبيیر و هاوپیشەی خۆیان بدۆزنەوە ، کەتیادا گەر کەسێک تەنها جۆرێک لە تاوانی ئەنجامدابێت تاوەکو ئێستا ، لێرە بەدواوە چەندین جۆری تری کاری تاوانکاری لەم گەراو قوتابخانەیەدا فێردەبێت، دوای هاتنەدەرەوەشی لە زیندان زیاتر پڕاکتیزەیان دەکات،کە زۆربەیان بەهۆئ نەخوێندەواری و نەبونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و زانستی و خراپی باری ئابوری کەوتونەتە کونجی بەندیخانە،

ناکرێت ئەوەندەش ڕەشبین و بێ ئومێد بین و بەجۆرێک دەستیان لێ بشوین و ئیدی پشتگویان بخەین، بەڵکو حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار وەکو خانەی چاکسازی گەوران و نەهێشتنی تاوان بە جیاکردنەوە و پۆلێنکردنی تاوانباران بە گوێرەی جۆری تاوانەکانیان لە هۆبەیەکدا، هەروەها کردنەوەی چەندین خولی پیشەی بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆیيەکان وەکو بەرگدوری و سەرتاشی و چاکردنەوەی سەیارە و مۆبایل و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر دەتوانێت دەرگایەکی نوێ و دونیابینییەکی تازە بە ڕوو و هزری ئەم کەسانەدا بکاتەوە ، کەوا دوای هاتنە دەرەوەیان لە زیندان هەرگیز بیير لە دووبارەکردنەوە و بەردەومیدان بە تاوان نەکەنەوە لە پێناو بژێوی ژیاندا، لە کۆتایدا دەتوانن ببن بە هێزێکی کاری زۆر کاریگەر و دروستکەر و بەرهەمهێنەر بۆ کۆمەڵگا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!