Find anything you need on Yalla

توشبوون بەخەمۆكی ئەم لێكەوتە باشانەشی هەیە

0

ئا: ئەوین کەمال

هیچ ئەزمونێک نییە لە ژیانی ئێمە سوودی نەبێت، بۆیە ئەگەر تۆ کەسێکی زیرەک بیت تێدەگەیت کە تەنانەت خەمۆکیش سوودی خۆی هەیە، قۆناغی دوای خەمۆکیش کە بەقۆناغی دەرچوون لە خەمۆکی ناودەبرێت وادەکات کە ببیتە خاوەن چەندین شت کە ئەمانە بەشێکیانە:

١- هاوڕێکانت لە بێژنگ دەدەیت: کاتێک تووشی خەمۆکی دەبیت ناتوانیت کە لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە و توانای  پێکەنین و سوعبەت و قسەی خۆشت نامێنێت، جا ئەگەر لەم حاڵەتەدا هاوڕێکەت بەرگەی گرتیت و بەرگەی ئەم هەموو بێ تاقەتییەی تۆی گرت ئەوا هاوڕێیەکی راستەقینەیە بەڵام ئەگەر جێی هێشتیت، و ون بوو ئەوا دڵنیابە کە هاوڕێیەکی راستەقینەی تۆ نەبووە.

٢- دەبیت بە خاوەنی میکرۆسکۆب: بەڵی بەلاتەوە سەیرنەبێت چونکە تۆ لەم حاڵەتە زۆر لەناخی خۆت نزیک دەبیتەوە وەکو ئەوەی وردەکارییەکانی خۆت بخەیتە ژێر میکرۆسکۆب، بەجۆرێ هەموو ئەو شتانە دەدۆزیتەوە کە بوونەتە هۆی ئەوەی بکەویتە ناو حاڵەتێکی لەم چەشنە قورس و ناخۆش، بەڵام لە حاڵەتی ئاسایی ناتوانیت هەڵە و کەموکوڕتیەکانت دیاری بکەیت.

٣- ئارەزووەکەی خۆت دەدۆزیتەوە: هیچ کاتێک بەقەد ساتی تووشبوون بە خەمۆکی مرۆڤ لەخۆی نزیک نابێتەوە،  بۆیەش بەهەموو هێزێ دەیەوێت لەم حاڵەتە دەربچێت، جا بۆ ئەوەی دەربچێت ناچارە هەموو ئەو شتانە بکات کە دڵی خۆش دەکات وئارەزووی لێدەکات، تەنانەت زۆرینەی نووسەر و کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان لەحاڵەتی خەمۆکی ئارەزووی خۆیان دۆزیوەتەوە، یەكێک لەمانە خاوەنی ”  کەی ئێف سی  ” بوو، کاتێک کە لەوپەڕی خەمۆکی دابووە بیرۆکەی ئەم جۆرە خواردنەی بۆ هاتووە.

٤- فێری سوپاسگوزاریت دەکات: کاتێک لە حاڵەتی خەمۆکی دەردەچیت زیاتر لە پێشتر تام و چێژ لە خۆشییە بچووکەکان وەردەگریت چونکە ماوەیەکی زۆر لێیان بێ بەش بوویت، بۆیە هەر زوو زوو سوپاسی خۆت و خوا دەکەیت.

٥- دەتوانیت بڕیاربدەیت: مەرج نییە بڕیاڕی چارەنووس ساز بدەیت بەڵام بەلای کەم بۆ ئەوەی لەحاڵەتەکە دەرچیت ناچاریت دەست لە هەندێک شت هەڵبگریت و واز لەهەندێک رەفتار بهێنیت و لەهەندێک جۆر کەس و پەیوەندی دووربکەویتەوە و هەموو ئەمانەش دەتکاتە خاوەن کەسایەتییەک کە توانای بڕیاڕدانی هەیە.    

٦- دوورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: ئەوانەی تووشی خەمۆکی دەبن تاقەتی فەیسبووک و ئینستاگرام وهیچ جۆرێک لە جۆرەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان نییە، هەر بۆیەش ئەم ماوەیە هەلێکە بۆ ئەوەی بتوانن جارێکی تر کۆنترۆڵی ژیان و کاتەکانی خۆیان بکەنەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!