جوانی ناوچەکانی کوردستان لە پاییزدا

0

ئا: ئەوین کەمال

ئەگەر پێت وایە کە سرووشت لەگەڵ تەواوبوونی بەهار جوانییەکەی خۆی لەدەست دەدات ئەوا تۆ هەڵەیت، دەزانیت کە ڕەنگەکانی پاییز ” سوور و زەرد و پرتەقاڵی” رەنگی هێمن کەرەوەن و تەنانەت دەرونناسان لەکاتی چارەسەرکردنی هەندێ نەخۆش ئەم ڕەنگانە بەکاردێنن؟

بۆیە هەرکات دڵت تەنگ بوو سوپاسی خوا بکا کە سرووشتێکی دەوڵەمەند و جوانمان هەیە، ئەمانە هەندێک وێنەی سرووشتی کوردستانن لە پاییزدا:

شەقڵاوە، یەکێکە لەو ناوچە گەشتیارییانەی کە لەکاتی پاییزدا تەواو شێوەیەکی جوان و سەرنج ڕاکێشی هەیە و جیاوازی و زۆریی ژمارەی دارودرەختەکانی لە پاییزدا دیمەنێکی دڵڕفێن بە کوچە و کۆڵانەکانی ئەم ناوچەیە دەبەخشن.

هەورامان: لەهەموو وەرزەکاندا هەورامان جوانە بەڵام لە پاییزدا جوانییەکی تایبەتی هەیە.

بێتوین: لەوانەیە کەمتان سەردانی بتوێنتان کردبێت،  بەڵام ئەم وێنەیە پێت دەڵێت کە ئەم ناوچەیە لەپاییزدا شایەنی سەردانیکردنە.

سۆران: جگە لەوەی سۆران یەکێك لە باشترین زانکۆکانی کوردستانی لێیە و بە شارێکی نمونەیی دادەنرێت لەڕووی پێکەوە ژیانی کریستیان و مسوڵمانەکان، وادیارە لە سرووشتەکەشی هەرخاوەن جوانییەکی نمونەییە.

• ئەمەش وێنەیەکی تری شەقڵاوەیە.

پێنجوین، یەکێکە لە ناوچەکانی سەر سنووری عێراق ئێران و هەموو کات ناوچە سەر سنوورییەکان بەهۆی کەمی دەستکارییەوە خاوەن جوانییەکی تایبەتن.

ماوەت، ئەگەر تا ئێستا سەردانی ناوچەی ماوەتت نەکردووە ئەوا هەڵەیت، ئەم ناوچەیە لەهەموو وەرزەکانی ساڵدا جوانە چونکە هەم تەختایی و هەم ئاو و چیای تێدایە و هەموو ئەمانەش وایکردوو کە وەرزشوانان زوو زوو  ڕووبکەنە ئەم ناوچەیە.

• فۆتۆیەکی تری ناوچەی هەورامان

• ئەمانەش چەند وێنەیەکی تری ناوچەکانی کوردستانن لە وەرزی پاییزدا:

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!