جوڵانەوەیەکی خێرا بۆ بەرگرتن لە زیانەکانی بومەلەرزەی داهاتوو

0

د.سەڵاح عەزیز

دەزگا تایبەتمەندەکان، روودانی بومەلەرزەیەکیان بە پلەی 7.3 لەسەر پێوانەی رێختەر لە نزیک سنوری ئێران- عیراق تۆمارکرد کە بووەهۆی برینداربوونی دەیان کەس لە هەڵەبجە، سلێمانی و دەربەندیخان، گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاوی هاووڵاتیان و لێکەوتنەوەی زیانی گەو‌رە لە ماڵ و باڵەخانەکان کە تائێستا قەبارەی زیانەکان بە وردی بەدەرنەکەوتون.


بێگومان روودانی بومەلەرزە لە ناوچەیەکدا، مەسەلەیەکی سروشتییە و زانراوە لای کەسانی ئەکادیمی و حکومەت، لە روانگەی بوونی ناوچە سنورییەکان لە چوارچێوەی هێڵی بومەلەرزە کە درێژە دەکێشێت لە باشوور تا باکوری رۆژئاوای ئێران، پرسیار ئەوەیە کێ زەرەرو زیانەکانی دەرئەنجامی بومەلەرزەکە دەگرێتەئەستۆ و قەرەبووی دەکاتەوە؟
پێداویستی و دەرمان بۆ قوربانییەکان کەمە، بیمە و زامنکردن بۆ ماڵ و ئۆتۆبیل و کەلوپەلەکانی تر بوونی نییە، بۆیە زەرەرمەندانی دوا بومەلەرزە بۆ بومەلەرزەیەکی دیکە زیاد دەکات (پێنەدانی موچە، کەمیی خز‌مەتگوزارییەکان، زیانەکانی کەرکوک و دوزو. هتد) کە روبەڕوی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، یەکەم زەرەرمەند لێی تەنها میللەتە.
نازانم کۆدی بینای باڵەخانەکان بۆ نمونە؛ لە سلێمانی یان هەر پارێزگایەکی تری هەرێمی کوردستان چەندە و قەرەبوەکانی بە دانیشتوانەکانیان دەدرێن چییە؟ ئەوەی روونە روودانی هەر بومە‌لەرزەیە‌ک دەبێتەهۆی لاوازکردنی هەیکەلەی بینا و خانوەکان، بەو شێوەیەش کاریگەری بومە‌لەرزەی داهاتوو زیاتر دەبێت لە پێشتر.
بۆیە ئەرکی دام و دەزگاو فەرمانگە پسپۆڕییەکانە کە لە سلێمانی، هەڵەبجە، دەربەندیخان، خانەقین و ناوچە سنورییەکانی نزیکن لە ئێرانەوە بەخێرایی بجوڵێنەوە و هەنگاو بنێن بەمەبەستی بەهێزکردنی باڵەخانەکانی ئێستا، بۆئەوەی بەرگەی بومەلەرزەکە بگرن بە پلەی 7 رێختەر، تا جەستەی دانیشتوانەکانیان نەکەونە ژێر پاشماوەی باڵەخانەکانەوە؛ وەک ئەوەی لە ئێران و تورکیا رویدا، وێڕای ئەوەی لەسەر دانیشتوانی باڵەخانەکان پێویستە لە شوێنی خۆیان جوڵە بکەن، بەمەبەستی زامنکردنی سەلامەتییان.

وەرگێڕانی؛ کنێر عەبدوڵڵا

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!