Find anything you need on Yalla

حەزت له‌ گەشته‌ به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م؟ سوود له‌م چەند ڕێنوماییە وه‌ربگره‌

0

 

ئێستا هاوینە و زۆربەمان کاتمان هەیە ونازانین بەچی سەر قاڵ بین، گەشت کردن یەکەم شتە بیرمان بۆی بچێت، بێگومان تۆش حەزت بەمە هەیە  بەڵام پارەی زۆرت پێویستە، بۆ ئەوەی بەکەمترین پارە گەشت بکەی، ئەم ڕێنوماییانە بخوێنەوە:

 

  1. لە هۆستەلێکی باش بگەڕێ

لەوەیە بەلاتەوە سەیر بێ بەڵام تۆ بۆ ئەوە سەفەر ناکەیت تازۆربەی کات لەهۆتێل بمێنییەوە، ماڵی  گەنجان ( هۆستەل) پارەیەکی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە، لەهەموو جیهان ماڵی لەم شێوەیە هەیە ونرخەکەشی بەگوێرەی پێگەکەی ( دورو نزیکی لەناوەراستی شار) و بوون ونەبوونی  خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت وژەمەکانی خواردن دەگۆڕێ، بەڵام نرخەکەی لەنێوان ( ١٠-٣٠) یۆرۆیە  تیێپەر ناکات،  ئاگاداریش بە چەند زووتر شوێنەکە حجز بکەیت هەرزانتر لەسەرت  دەکەوێ.

دەتوانی سود لەم سایتانە وەربگری بۆ حجز کردن:

http://www.hostelbookers.com/   http://www.hostels.com/    http://www.hostelworld.com/

٢- پێشوەخت پلیتی فڕۆکە ببڕە

چەند زوو بلیت ببڕی واتە ماوەی نێوان بڕینی بلیتەکە وکاتی سەفەرەکەت زیاتر بێ هەرزانتر لەسەرت دەکەوێ، ئەگەر کاتت نەبوو ونەتوانی ئەوا هەوڵبدە کۆمپانیایەک بدۆزیتەوە کەنرخەکەی گونجاو بێ، چونکە هەموویان بەهەمان نرخ پلیت نافرۆشن.

٣- تاکسی بەکار مەهێنە

وا باشترە میترۆ یان پاس بەکاربهێنی، دەتوانی سود لەرێبەر ببینی تاوەکو ئاڕاستەی میترۆ و پاس بزانی، ئەگەر لەوڵاتێکی ئەوروپی بوویت دەتوانیت بەشداری پلیتی رۆژانە  بکەیت، کە ئەمەش زۆر هەرزان بۆت دەکەوێت.

٤-  هەموو ژەمەکانت لەرێستورانت مەخۆ

پێویست ناکات هەر ٣ ژەم لەرێستورانتی گران بەها نان بخۆی، لەبری ئەمە دەتوانی نانی بەیانی و نانی ئێوارەت شتێکی سووک بێ وخۆت لەسوپەر مارکێت بیکڕیت،  ئەگەر جگەرەش دەکێشیت واباشترە بەر لەسەفەرەکەت چەند دانەیەک لەگەڵ خۆت ببەی چونکە لەزۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکان  جگەرە زۆر گرانە.

٥- با جانتاکەت گەورە نەبێ

ئەگەر حەز دەکەیت بەئاسانی بجولێیتەوەو زۆر شوێن بگەڕێیت جانتای گەورە لەگەڵ خۆت مەبە و فێر بە تەنها ئەو شتانە بپێچیتەوە کەزۆر پێویستن.

٦- هەوڵ بدە کەسێکی ئەم وڵاتە بناسیت، تاوەکو لەکاتی دیاری کڕین فێڵت لێ نەکرێ و واباشترە ئەو کەسەش جێگای متمانە بێ.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!