Find anything you need on Yalla

خانەقین: شاری خۆشەویستی‌ و ئاشتی

0

لەئێستادا بەبڕیاری ئەنجومەنی قەزای خانەقین‌ و ئیدارەی‌ شارۆچکەکە، لەسەر سەرجەم نوسراوە فەرمییەکانی قەزاکە دەنوسرێت “خانەقین شاری خۆشەویستی‌ و ئاشتی”، وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە شارۆچکەکەدا، کە لەناو خەڵکەکەیدا رەنگی‌ داوەتەوە.

لە خانەقین، چەند شوێنەوار و بابەتێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، جگە لە گەرماکەی، کە لە هاویندا شەقامەکان لە هامەشۆکارانی چۆڵ دەکات. لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک لەبارەی ئەو شارەی گەرمەسێرەوە دەدەین.
1-گۆڕستانی (پاشە کوپری ) لەزاری هاووڵاتیانی خانەقینەوە ئاماژە بەوە دەکرێت، یەکێکە لەکۆنترین گۆڕستان لەو شارەدا، کە سەرجەم پێکهاتەکان تیایدا نێژراون.
هەر لەو گۆڕستانەدا، گۆڕی هاووڵاتیانی جولەکەش هەیە، کە لەنێوان جەنگی یەکەم و دووەمی جیهاندا جولەکە لەو ناوچەیەدا ژیاون. تائێستاش زۆربەی خانوی جولەکەکان لەو شارەدا وەک خۆیان ماونەتەوە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهان، جولەکەکان کۆچیان کردوە بۆ ئیسرائیل.
یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئیسرائیل، بەناوی حاییم بارلیڤ کە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە بووە، بەپێی وتەی خۆی، ماڵی باپیری لەخانەقین بووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

2-یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی ناو شاری خانەقین، کە وەک خۆی ماوەتەوە، (ئۆتۆمبێلە روسیەکانە). ئەو ئۆتۆمبێلانە کە لە سەدەکانی پێشوو بەکارهێنراون، تائێستاش لەسەر شەقامەکانی شارەکەدا دەبینرێن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

3-فولکەی (کەرەندی): ئەو فولکەیە بە سەنتەری شاری خانەقین دادەنرێت. خەڵکی شارەکە باس لەوە دەکەن، کە ئەو فولکەیە پێشتر نەبووە، بەڵام هاووڵاتییەکی جولەکە لەوێ‌ گەراجێکی هەبوە و هاووڵاتیانی لە شاری خانەقینەوە بۆ ناوشاری (کەرەند)ی رۆژهەڵاتی کوردستان گواستۆتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

4-بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەگشتی و خانەقین بە تایبەتی، هاووڵاتیانی ئەو شارە کوردستانییە هاوینان لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا 5 ئێوارە لەناو ماڵەکانیان ناچنەدەرەوە، چونکە پلەی گەرما ئەوەندە بەرزدەبێتەوە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان دەبێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

5-کڵێسای (ئەلبەشارە) یەکێکە لەکۆنترین کڵێساکانی ناو خانەقین، کە مێژوەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی 1949 بۆ 1950. ئەو کەنیسەیە تاکو ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!