Find anything you need on Yalla

چۆن شێوازێکی سەرکەوتوو هەڵدەبژێریت بۆ خوێندن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا

0

هەڵبژاردی شێوازێکی دروست بۆ خوێندن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا زامنی سەرکەوتنت دەکات. هەر بۆیە هەوڵبدە دوربکەوەرەوە لە شێوازی کۆن و باوەکان و ئەم رێگایانە پەیڕەو بکە تا بتوانیت چانسێکی باشترت هەبێت بۆ سەرکەوتن

هەمیشە ناوی سەرجەم ئەو بەشانەی کە دەیخوێنیت لە سەر لاپەڕەیەک بنوسە و پاش تەواوبوونی هەر بابەتێک یان بەشێک نیشانەیەکی لێ بدە تا بزانیت چیت خوێندووە و چیت ماوە. ئەمە باشترین رێگایە تا بزانیت چەندت ماوە و چەند کاتت بەدەستەوەیە، لە هەمان کاتدا وەک هاندانێک وایە بۆ خویندکارەکە.

کاتێک هەست بە ماندوێتی دەکەیت یان برسیتە گشت پەڕتوکەکانت وەلانێ و پشوو وەرگرە لایەنی کەم بۆ ماوەی ٢٠ خولەک. چونکە بەو جۆرە مێشکت توانای وەرگرتنی بابەتەکانی نابێت کاتێکی زیاتر بەفیڕۆ دەدەیت.

پێویستە پاش تەواوکردنی وانەکەت تاقیکردنەوە بۆخۆت ئەنجام بدەیت. ئەوەی لەسەرتە بیکەیت تەنها دووبارە وەڵامدانەوەیە لەسەر پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پێشوت.

 

لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە بە باشی بنویت، ئەگەر لە شەش کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا کەمتر نوستبیت ئەوا زۆر سەختە بتوانیت تەرکیزت لەسەر بابەتەکان هەبێت. رێنماییتان دەکەین کە رۆژانە نزیکەی ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بنون تا جەستە و مێشکتان ئامادەبێت بۆ خوێندن.

کاتێک دەست بە خوێندن دەکەیت لە وانەیەکدا لایەنی کەم لە خۆشترین یان قورسترین بەشی وانەکەوە دەست پێبکە و دڵنیابە لەوەی ئەنجامێکی باشت دەبێت.

هەمیشە تێنوسێکی پاک دابنێ و ئەو بابەتانەی کە دەیخوێنیت خاڵە گرنگەکانی لێهەڵبژێرە و بە هایلایتەری رەنگاو رەنگ تێنوسەکەت بنەخشێنە.

گەر دەتوانیت لە مۆبایلەکەتدا ئەو خاڵانەی بە لاتەوە گرنگن بە دەنگی خۆت تۆماری بکە  بۆ ئەوەی هەر کاتێک کاتت هەبوو دووبارە گوێیان لێبگریتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!