Find anything you need on Yalla

خوێندکاران بەمەبەستی کات بەسەربردن لەگەڵ کچاندا لە زانکۆدا خۆیان دەهێڵنەوە

0

سەلام زێدان – بەغداد / بەغداد

ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران کاتێکی زۆر لە  زانکۆکاندا بەسەر دەبەن بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆشەویستی درۆ لەگەڵ خوێندکارە کچەکاندا.

سەیف غەنی یەکێکە لەو خوێندکارانەی کە زیاتر لە ٨ ساڵە لە زانکۆی بەغدادا ماوەتەوە، بۆ یەڵڵا گوتی “ئەم وڵاتە رێزی رۆڵەکانی ناگرێت، کاتێ خوێندکار زانکۆ تەواو دەکات و بڕوانامە بەدەست دەهێنێت کاری دەست ناکەوێت و ناچار دەبێت لەسەر زەوی و شەقامەکان پۆشاک و شمەک بفرۆشێت” گوتیشی “هەربۆیە بەشێکی زۆر لە خوێندکاران ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە کە لە کۆلێژەکان خۆیان بهێڵنەوە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەڵ کچە خوێندکارەکان بەسەربەرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەو خوێندکارانەی لایەنی داراییان باشە، یان ئەوانەی کاریان هەیە دوای زانکۆ بیر لە دەرچون ناکەنەوە چونکە پێیان وایە کەشی زانکۆ کەشێکی خۆشە و هەمیشە خۆشی و پێکەنینی تێدایە و هەر کە پێ دەنێیتە دەرەوەی زانکۆ تێبینی ئەوە دەکەیت کە ژینگەیەکە پڕ لە کێشە و خەم و ناخۆشی”.

ساڵانە ١٠٠ هەزار کەس لە زانکۆکانی عێراق دەردەچن و بازاڕەکانیش توانانی وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نییە بۆ بەگەڕخستنیان بۆ کار و دامەزراندنی حکومیش بۆ ماوەی سێ ساڵە بەهۆی دۆخی نائاسایی وڵاتەوە راگیراوە.

یاسر ئەلخوفاجی کە پاش دە ساڵ بڕوانامەی زانکۆی بەدەستهێنا، چیرۆکەکەی هیچی کەمتر نییە لەگەڵ چیرۆکەکەی غەنی، ئەویش بۆ یەڵڵا گوتی “هۆکاری مانەوەم ئەو ماوە زۆرە لە زانکۆ هۆکاری ناڕونی داهاتووی وڵاتەکەم بوو، هەر بۆیە پەرەم بە کارەکەمدا لە بواری فرۆشتنی مۆبایل و لە زانکۆشدا دەمامەوە”.

گوتیشی “خوێندن لە وڵاتی ئێمەدا هیچ مانایەکی نییە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دانی پێدانانرێت، لە کاتی دامەزراندنیشدا رەچاوی نمرەی بەکالۆریۆسی خوێندکار ناکرێت هەر بۆیە خۆ ماندوکردن و نەکردن هیچ مانایەکی نییە، زیاد لەوەش دامەزراندن لەم وڵاتەدا پشت دەبەستێت بە واستە و لایەنگری بۆ حیزبێکی دیاریکراو”.

ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆ ئەهلییەکاندا وەرگیراون ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن و خۆیان بهێڵنەوە بەهۆی بەرزی نرخی تێچوی ساڵانەی خوێندنیان لە زانکۆکەیاندا کە دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک دینار بۆ ساڵێکی خوێندن.

عەبدولکەریم ئەللامی، توێژەری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد کە “ئەو خوێندکارانەی ساڵانە لە زانکۆکاندا خۆیان دەهێڵنەوە، زیانی مادیی زۆر بە حکومەت دەگەیەنن”.

بە پێویستیشی زانی کە “بڕیارێک دەربکرێت تایبەت بە خوێندکاران کە رێگا نەدات زیاتر لە شەش ساڵ لە زانکۆدا بمێننەوە”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!