Find anything you need on Yalla

خۆشەویستی پەمەیی هەیە؟

0

گول هەنار سەعدی

تۆی ژن خەون بە خۆشەویستی دەبینیت و دەتەوێت کە ژیانێکی پەمەیی بەسەرببەیت لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، وژیانێکی نموونەیی بژیت، بەڵام ئایا ژیانێکی لەم چەشنە بوونی هەیە؟  ڕاستییەکەی بەڵی بوونی هەیە بەڵام دەبێت خۆت درووستی بکەیت نەوەک کەسێکی تر بۆت درووست بکات، تۆ دەبێت فێری ئەوە ببیت کە حازرخۆر نەبیت و خۆت بەرنامەی ژیانت دابڕێژیت و هەرخۆشت فێربیت کە شکستییەکانت دیاری بکەیت.

زۆرینەی کچان کاتێک کوڕێکیان خۆش دەوێت و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەن تووشی شۆک دەبن ونیمچە پەشیمانییەکیان پێوەدیارە، دەزانیت هۆکاری ئەمە چییە؟ هۆکارەکەی ئەو تێڕوانینە کۆنەیە کە ئێمە دەربارەی خۆشەویستی هەمانە، واتە ڕۆمانسیەت و گوڵی سوور و خۆشەویستی و باوەش، بەڵام ئایا ئەم تێڕوانینە کورت بینانە وهەرزەکارانە نییە؟ ڕاستیەکەی چۆن لە ٢٤ کاتژمێردا کەشوهەوا دەگۆڕێت و خۆر ئاوادەبێت و جارێکی دەردەکەوێتەوە ژیانی مرۆڤیش لە یەک ڕۆژدا چەندین جار دەگۆڕێت بۆیە تۆ دەبێت سەرەتا فێری ئەوەبیت کە کەسێکی واقیع بین بیت و  لەهەمان کاتێشدا هاوسەرێکی واقیع بین هەڵبژێریت،  تۆ پێت وایە مەبەستم کەسێکی ڕەق و زبر و بێ هەستە؟  نا ، نەخێر من ئەمەم مەبەست نییە بۆیە با پێت بڵێم مەبەستم چییە!

 واقیعبین ئەو کەسەیە کە دەزانێت ژیان بەهەشت نییە وخۆشەویستیش بەشێکە لە وردەکارییەکانی ژیان، هەر بۆیەش چۆن کاتە خۆشەکانت لەگەڵ بەش دەکات بەهەمان شێوەش کاتە ناخۆش و قورسەکانت لەگەڵ بەش دەکات،  کەسی واقیع بین دەزانێت کە خۆشەویستی داری سیحری نییە وچارەسەری هەموو گرفتەکانی پێ ناکرێت،  چونکە هەر ئەو کەسەی کە جوانترین ومیهرەبانترین کەسی جیهانە لە چاوی تۆ سبەی کە لەگەڵی دەژیت ڕوویەکی تری دەبینیت، هەندێک بەیانی بێ هیچ هۆیەک میزاجی ناخۆش دەبێت ولەوانەشە توڕە وتوندبێت ونەتوانێت سەیری ئاوێنەش بکات،  بۆیە کەسی واقیع بین هەموو ئەمانەی لەبەر چاوە و دەزانێت کە خۆشەویستی و ژیانی هاوسەرگیری پەمەیی نییە و کاتێک لەو حاڵەتە دەتبینێت پێت ناڵێت ” ئەوە بۆ گۆڕاویت، کاتی خۆی وانەبوویت “!  چونکە دەکرێت خۆشی بەهەمان حاڵەت تێ پەرببێت.

کەسی واقیع بین لەوە تێ دەگات کە ژیانی هاوسەرگیری هەر هەمووی ڕۆمانسییەت و قسەی خۆش نییە بەڵکو تووڕەبوون وئاشت بوونەوەی تێدایە و هەردووکیان تەواوکەری یەکترن وەکو هەر شتێکی تری ژیان،  بۆیە فێرببە کە کەسێکی پێگەیشتوو هەڵبژێریت تا بتوانێت تاڵی و شیرینی ژیانت لەگەڵ بەش بکات، ئەمەش مانای ئەوەیە بەر لە هەموو شتێک خۆت کەسێکی پێگەیشتوو و گەورە بیت وهەموو ئەم وەسفانەت تێدابێت کە باسمان کرد.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!