Find anything you need on Yalla

داعش لەسەر موڵکی موسڵاوییەکان دەژیت: بەهای ئاڵوگۆڕی دراو بەرز دەکاتەوە و باجی مەڕوماڵات وەردەگرێت

0

سهی عودە – یەڵلا / موسڵ

حەمودی حەوت ساڵان رەتی دەکاتەوە ئەو خواردنە چەورە بخوات کە دایکی ئەمرۆ جیاواز لە رۆژانی دیکە بۆی ئامادە کردبوو، ئەو نارازی بوو لەوەی کە باوکی هەستابوو بە فرۆشتنی پلەیستەیشنەکەی بەرامبەر بە کیسەیەک برنج و چەند کیلۆیەک سەوزە و گۆشت کە بە (حەلال) ناوبراوە، لە کاتێکدا خێزانە پێنج کەسییەکەی بۆ ماوەی دوو رۆژە هیچیان نەخواردووە.

موسڵاوییەکان چۆن دەژین؟

باوکی حەمودی کە دراوسێکانی بە (جەنابی موهەندیس) بانگی دەکەن، دەڵێت: “چوون بۆ بازار و دابینکردنی پێویستییەکانی ماڵ زۆر زەحمەتە، لەبەر ئەوەی بێکارییەکی بەربڵاو هەیە و موچە بە تەواوی بڕدراوە و خەڵک نوقمبوون لە قەرزدا.”

مەحموودی ٤٥ ساڵ وەکو سەرۆکی ئەندازیاران کاری دەکرد و لە ئاستێکی ئابووری باشدابوو. تا ئێستایش لەناو شاری موسڵ دەژیت. ئەو کە ئێستا حکوومەتی عێراقی کارەکەی نەهێشتووە و زیاتر لە ساڵێکە موچەکەی بڕیوە، پێی وایە موچەی فەرمانبەرانی موسڵ راستەوخۆ دەچێت بۆ رێکخراوی داعش. ئەمەش فەرمانبەرە بێ مووچەکانی هێناوەتە ژێر ئاستی هێلی هەژاری.

دەستێک بە ریشە درێژەکەیدا دەهێنێت و دواتر دەستیدا لە ناوچەوانی و گوتی: “هیچ موڵکێکم نەماوە بیفرۆشم، هەتا خانووەکەم بە رەهن درا بە داعش کاتێک خێزانەکەم نەشتەرگەریی رەحمی کرد.” زیاتر لە ساڵ و نیوێکە رێکخراوی داعش دەستی بەسەر موسڵدا گرتووە و نەبوونی پارەی نەقدی رێژەی هەژاری لە ئاداری ٢٠١٤ بۆ ٣٢.٩% بەرزبووەوە بە گوێرەی ئامارەکانی موسڵ.

رزگارکردنی قەزای شنگار لە نێوان موسڵ و رەقە و حەسەکەی سوریا لە تشرینی دووەمی رابردوو، هۆکارێکی دیکە بوو بۆ زیاتر گرانبوونی کڕینی کەرەستەکان لەبەر ئەوەی نرخی گواسنتەوە و مەترسییەکە زیادی کرد. دوای ئەمە، شوێفێر و بازرگانان ناچار بوون لە رێی باشووری موسڵەوە ئەم رێگایە بگرن بە چوون بە نێو دەشتی بەعاج تاوەکو بگەن بە سوریا تاوەکو خۆراک بهێنن و نەوتیش لە هەمان رێگاوە بڕوات. ئەو رێگا زەحمەتە تاکە رێگایە کڕینی خۆراکە بۆ شارەکە کە تا ئێستا ملیۆنێک و نیو عێراقی تێدا نیشتەجێیە سەرباری ئەوەی ژیان تێیدا وەستاوە و جاروبار هێرشی ئاسمانی دەکرێتەوە سەری لە لایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

فرۆکەکان ئەم لۆرییانەش بە شێوەیەکی زۆر ورد لەناو شاری موسڵ دەکەنە ئامانج. محمود دەڵێت: “کاتێک بەیانی ئەمرۆ بەناو شاردا دەسوڕامەوە، دەمبینی کەسە خاوەن ئەزموون و بروانامەکان کاری شوێفێری تەکسی یان فرۆشتنی سەوزە و میوەیان دەکرد و نەبوونی کاریش هەندێک خەڵک پاڵ پێوە دەنێت بچنە پاڵ داعش.”

نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕێ دراو و باج سەرچاوەیەکیترە بۆ داهاتی داعش

بازاڕەکانی موسڵ بە شێوەیەکی گشتی لە لایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کراوە و بازرگانەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی کۆنترۆڵی ئەو کەرەستانەیان کردوە کە دێنە نێو بازاڕەکانەوە یان لە پاش ماوەیەک دیارنامینن لە پێناوی ئەوەی نرخەکانیان بەرزببێتەوە.

ئەبو مەناع کە بازرگانێکی شمەکیی خۆراکە دەڵیت “داعش دەستیگرتووە بەسەر شەکر و برنجدا و ناهێڵێت هاوردەی بکەین یان بە کەمتر لەو نرخە بیرۆشین کە ئەو پێشنیاری کردووە”.

بەخێوکردن و سەربڕینی ئاژەڵەکان سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی باج و سەرانە کە “دیوانی کۆکردنەوەی پارە”ی داعش پێی هەڵدەستێت، ئەمەش لە پاش ئەوەی ڕیکخراوی داعش هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمە ئاژەڵییەکانی قەدەغەکرد بە بیانوی ئەوەی کە “حەرام”ن، و کوشتارگەیەکی زۆری ئاژەڵان کرایەوە کە مەبەستلێی تەنها کۆکردنەوەی باج. کۆی ئەو باجانەی کە داعش لە خاوەنی کوشتارگەیەکی وەردەگرێت لە مانگێکدا دەگاتە ٧٠٠ هەزار دیناری عێراق و هەندێکیتریش ملیۆنێک ینار.

هەندێک لە دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا لە ڕێگای کەسوکاریانەوە لە دەرەوەی ئەو پارێزگایەوە پارەیان پێدەگات کە لە ڕێگای نوسینگەکانی حەواڵەکردنی دراوەوە بۆیان دەنێرن کە ژمارەیان زۆ سنوردارکراوە لە وڵاتدا، وەفا بۆ ماوەی ٢ کاتژمێرە دانیشتووە و چاوەڕی براکەی دەکات لە سەر هێڵێ ئینتەرنێت تا  بڕی ٢٠٠ دۆلاری بۆ ڕەوانە بکات بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆی و خێزانەکەی.

کارەکە هەروا ئاسان نییە، براکەم ئەو بڕە پارەیە لە هەوڵێرەوە دەنێرێت بۆ بەغدا و دوااتر دەگات بە دەستی ئێمە لە موسڵ، چونکە ڕەوانەکردنی پارە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاسایشی کوردی بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە بۆ موسڵ”

مەحمود بازاڕییەکەی تەواو دەکات و پێش نوێژی عەسر بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ مالەوە چونکە نایەوێت بە زۆرەملێ نوێژبکات و لەوە دەترسێت پۆلیس دەستبەسەری بکات ، گوتیشی “زۆرێک هەن کە بۆخۆیان نوێژ دەکەن و ناچن بۆ مزگەوتەکان و دەرگای دوکانەکانیان دادەخەن و خۆیان دەشارنەوە لە کاتی نوێژەکاندا، چونکە ئێمە بە هەموو شێویەک ڕەتی دەکەینەوە کە لەپشت ئیمامێکی داعشییەوە نوێژ بکەین”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!