دوو برا ، یەکێکیان پاڵەوان، ئەوی تریان داعش

0

موراد و نجیم لە کۆلانی شربکی شاری بروکسیل گەورە بوون کە زۆربەی کۆچەرەکان لەو شوێنە ژیان دەکەن ،نجیم لە تەمەنی لاویەتی دا پەیوەندی بە گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکان کرد  لەکاتێکدا موراد دەستی بە راهێنانی تەیکواندۆ کردبو ،  ودواتر نجیم وەک پاککەرەوە لە پەرلەمانی بەلجیکا و دواتریش وەک شۆفێری تاکسی لە فرۆکەخانەی برۆکسیل ئیشی کرد کە دواتر تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدا .
یەلڵا لەم بابەتەدا زیاتر لە سەر ژیانى ئەم دوو برایە ئاشکرا دەکات :

موراد بووە پاڵێوراوی بەلجیکا بۆ یارییە جیهانیەکان لە یاری تایکواندۆ لەکاتێکدا برا گەورەکەی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کردبوو،  ئەو بەشداری یارییەکانی کرد و گەڕایەوە بەڵام زۆرینەی پرسیارەکان کە ئاڕاستەی کرا لەسەر براکەی بوو،  وەک لە چۆنییەتی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتەکە !!

موراد لە ناو کۆلێژدا بوو کە لە ناکاو هەواڵی تەقینەوەی فرۆکەخانەی شاری بروکسیلی وڵاتی بەلجیکا بڵاو بوەوە ، تەقینەوەکە بەهۆی ڕووداوی تیرۆریستیەوە بوو،  هەمووان نیگەران بوون بەڵام موراد زیاتر چونکە براکەی ئەندامی داعش بوو،  و ئەگەری هەبوو براکەی ئەو  کارەی ئەنجام دابآ،  رۆژی دواتر ناسنامەی یەکێک لە تیرۆریستەکان ئاشکرا بوو گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی (نجیم لاچراوی) یاخود (نجیم عەشراوی) بوو لەو کاتەدا تەقینەوەیەکی گەورەتر لەمێشکی موراد  ڕووی دا ، ئەو ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو بەڵام ئایا لەم سەردەمەی ئێستادا کە زۆرینەی خەڵک تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن دەکرێ هەستیان بە پەیوەندی نێوان موراد و تیرۆریستەکە نەکردبێ ؟ ، سەرەنجام یەکێک لە هاوڕێکانی بە شێوازیکی کۆمیدی پێی گوت ( موراد لەقەبی تۆ و تیرۆریستەکەی دوینێ یەک بوو ) ئەوکاتە ئیتر  موراد بۆی دەرکەوت هەمووان لە پەیوەندی ئەو و برا تیرۆریستەکەی ئاگادارن .

نجیم لە ساڵی 2013 بەلجیکای بەرەو تورکیا بەجێ هێشت و پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە کرد،  ئەمە لەکاتێَکدا بوو کە براکەی واتا موراد بەردەوام لە هەوڵی بەدەست هێنانی نازناو بو و بەردەوام شانازی بۆ بەلجیکییەکان تۆمار دەکرد .

موراد  ئیستاش بۆ نجیم دڵگرانە کە لەبەرچی و چۆن گیرۆدەی ئەم گروپە تیرۆریستیانە بوو،  بەلام هەرگیز لە نجیم  خۆش نابیت بۆ ئەوکارانەی ئەنجامیداوە و بووەتە هۆی سەرشۆری بۆ خێزانەکەیان .

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!