Find anything you need on Yalla

دڵنیام ئەم چارەسەرکردنە سەیرانەت بۆ گرفتەکانی ڕۆژانە هەرگیز نەبیستوە  

0

ئا: ئەوین کەمال

دەزانم زۆر شتت دەربارەی بەکارهێنانەکانی کەچەپ و هەوكردنی ددان

و خوێ ….هتد  بیستوە، بەڵام ئەمانە ٧ چارسەری خێرا و ئاسانن بۆ گرفتەکانی ڕۆژانەت کە دڵنیام پێشتر نەتبیستوون:

١- ئەگەر مێشوولە پێوەیدایت ،ئەوا دەتوانیت دەرمانی ئارەقە لابردن بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی شوێنەکەی نەخورێت.

٢- ئەگەر لەپڕێک قوڕگت ژانی کرد و هەستت بەگیرانی بۆرییەکەی کرد ئەوا سەرەوەی گوێت بگوشە باشتر دەبیت.

٣- ئەگەر لە شوێنی کار لە پڕ هەستت بەخەواڵووی کرد، ئەوا بۆ ماوەیەک هەناسەت بگرە.

٤- کە هەستت بە ژانەسەرێکی لەناکاوکرد ودەرمانت دەست نەکەوت، خێرا دەستت بخەرە ناو دەفرێک کە پڕبێت لە ئاوی سارد  و چاوەکانت دابخە، دوای ماوەیەکی کەم باشتر دەبیت.

٥- ئەگەر تووشی پێکەنینی بەقاقا هاتیت و لە شوێنکی گشتی یان لە شوێنی کارکردن بوویت و پێکەنینەکەت بە نەشیاو خوێندرایەوە، چرنوکێک لەخۆت بگرە پێکەنینەکەت دەوەستێت.

٦- ئەگەر لووتت گیرا و هەستت کرد لەکاتی خەوتن ناتوانیت هەناسه بدەیت ئەوا لەتێک پیاز لەنزیک سەرینەکەت دابنێ و بێ خەم بخەوە.

٧- بۆ ئەوەی تووشی زیوان نەبیت و کونیلەکانی پێستت رەش نەبن، دوای تەواوبوون لە خۆشۆردن ئاوی سارد بەهەموو لەشت دابکە بەمەش کونیلەکانی لەشت دادەخرێن، بەهەمان شێوە ئەگە ر دوای خۆشۆردن دەرچوونت هەبوو و نەتویست ئارەقە بکەیت دوای تەواو بوون لە خۆشوردن دوشێکی ساردبکە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!