Find anything you need on Yalla

دەتەوێت ببیت بە ملیۆنێر لە تەمەنی سی ساڵیدا؟ ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکە

0

 

هەموو کەسێک لە ئێمە پێمان خۆشە لە خۆشگوزەرانیدا بژین، کێ هەیە حەزی لەوە نەبێت دواهەمین مۆدێلی ئۆتۆمبێل و پۆشاکی نەبێت. بە کوردی هەموو کەس خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێک بێت و ببێت بە ملیۆنێر. ئەمانەش چەند هەنگاوێکی گرنگن کە دەتوانیت پەیڕەوی بکەیت و لە تەمەنی سی ساڵیدا ببیت بە ملیۆنێر:

١. پارە کۆ بکەرەوە: گراند کاردۆن، پسپۆڕی نێودەوڵەتی لە بواری مارکێتینگدا دەڵێت “لە ئابوری ئەمڕۆدا ناتوانیت بە شێوەیەکی ئاسان پارە کۆبکەیتەوە بەڵام باشترین رێگا ئەوەیە بتوانیت رێگایەک بدۆزیتەوە بۆ پەیداکردنی پارە داهاتت زیاد بکەیت و پاشەکەوتی لێ بکەیت”.

٢. چەند سەرچاوەیەک بدۆزەرەوە بۆ داهات: باشترە زیاتر لە سەرچاوەیەک بدۆزیتەوە بۆ داهات. دەتوانیت لە چەند پرۆژەیەکی بەرهەمهێناندا بەشداری بکەیت.

٣. پارە تەرخان بکە بۆ عەقارات: راستە باشترین رێگا کۆکردنەوەی پارەیە، بەڵام وەگەرخستنی لە بواری عەقارات و وەبەرهێناندا رێگایەکیترە  بۆ ئەو مەبەستە چونکە لەو رێگایەوە دەتوانیت پارەی تر وەبەربهێنیت.

٤. توندبە: راستە دەبێت بڕیارەکانت بە باشێ دیراسە بکەیت و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی نەبێت، بەڵام دەبێت لە هەمان کاتیشدا لە بڕیارەکانتدا توندبیت تا بتوانیت بگەیت بەوەی کە دەتەوێت.

٥. متمانەت بەخۆت هەبێت: متمانەت بە خۆت هەبێت و بڕوات بەوە هەبێت کە دەگەیت بەوەی کە دەتەوەێت. چونکە گەیشتن بە خەونەکانت کارێکی ئەستەم نییە و بە متمانە بە خۆبوون و هەوڵدان دەتوانیت پێی بگەیت.

٦. خۆت بنیات بنێ: خۆت رۆشنبیر بکە بە خوێندنە و گەڕان بە شوێن زانیاری نوێدا. تەنها بەو زانیارییانەوە مەوەستە کە دەیزانیت لەسەر کارەکەت، هەوڵ بدە هەمیشە زانیاری نوێ فێرببە لەسەر کارەکەت و پەرە بەخۆت بدە.

٧. بە موچەیەکی نەگۆڕ رازی مەبە: زۆر کەس شێوازە تەقلیدییەکەیان پێ باشە لە بەدەستکەوتنی پارە و موچەدا، بەڵام ئەو کەسانەی کە دەبنە ملیۆنێر ئەو کەسانەن کە لە پرۆژەیەکی بچوکەوە دەست پێدەکەن و دواتر وردە وردە گەورەی دەکەن موچەکانیان زیاد دەکەن.

٨. ئامانجەکەت دیاری بکە و هەوڵی بۆ بدە: ئەگەر دەتەوێت ببیت بە کەسێکی دەوڵەمەند دەبێت چەند ئامانجێک دیاری بکەیت و دوااتریش پلانی دروستی بۆ دابنێیت تا پێی دەگەیت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!