دەتەوێ‌ بزانیت چۆن دەخوینیتەوە ؟ئەم بابەتە بخوێنەوە

0

ئەوین کەمال

چۆن بتوانم بخوێنمەوە؟ بەر لە ٣ مانگ ئەمە پرسیاری یەکێک لەوانەبوو کە نامەیان بۆ ئینبۆکسەکەی یەڵڵا ناردبوو، ئێمەش بەڵێنمان دابوو کە بابەتێک لەسەر ئەمە ئامادەبکەین بەڵام بەر لەوەی فێری چۆنیەتی خوێندەوە بین سەرەتا دەبێت بزانین لەبەرچی دەخوێنینەوە؟
بۆ ئەمەش سوود لە کتێبی ” هونەری خوێندنەوە” ی ڕۆماننووس ئەلبێرتۆ مانگوێل وەردەگرین، هەرچەندە مانگوێل باس لە خوێندنەوەی ڕۆمان دەکات بەڵام دەکرێت بۆ کتێبەکانی تریش سوودی لێ ببنرێت.
لەسەرەتای کتێبەکەی مانگوێل دەڵیت ” خوێندنەوەش مۆراڵی هەیە، لەکاتی هەڵدانەوەی لاپەرەکانی کتێبێک دەبێ هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەیت بەرامبەر چۆنیەتی خوێندەوە! دەکرێت کتێبێک وامان لێبکات کە باشتر و داناتر بین.
دەبێت خوێنەر مەبەستی هەبێت لە خوێندنەوە، بۆ نمونە ئێمە بۆیە دەخوێنینەوە تا لەخۆمان تێ بگەین و بزانین چی لە دەوروبەرمان و لەجیهان دەگوزەرێت، بۆ ئەوەی زانیاریمان هەبێت دەربارەی هەندێک لەو ئەزمونانەی کە دەتوانن بەرچاومان ڕوون بکەن ، یاخود زۆر جار ڕای جیاواز لە ڕاکانی خۆمان دەخوێنینەوە بۆ ئەوەی ڕوونتر بیربکەینەوە.
هەموو کتێبێک پرسیارێک دەوروژێنێت و ڕۆمانیش پێچەوانەی زۆربەی کتێبەکان دەبێت پرسیار بوروژێنێت، مانگوێل دەڵێت ” زۆربەی ڕۆمانەکان باس لە کێشەی ئەخلاقی دەکەن، هەر بۆیەش دەبێت خوێنەران تەنها سەیری توێژی سەرەوەی کتێب نەکەن و ڕۆبچنەوە ناخی کتێبەکان چونکە کتێب تاڕادەیەک زۆر مەجازییە ومانای قوڵتری هەیە لەوەی پیشانی دەدات.
بەڵام ئەی ئەگەر ڕۆمانێکمان خوێندەوە لەسەر جادو و خوێن مژەکان، ئایا کتێبی لەم جۆرە هیچ سودێکی هەیە؟ مانگوێل دەڵیت لەوانەیە یەکێک لە کارەکتەرەکان لە تۆ بچن یاخود یەکێک لە دەنگەکان لەدەنگی ناخت بچێت و ئەمەش کێشمەکێش و گرفتەکانی خۆتت بۆ دەهێنێتەوە سەر رووی مێز بۆ ئەوەی بتوانیت لەگەڵ خۆتی باس بکەیت و خۆت بەرامبەر خۆت رووت بکەیتەوە.
بۆ نمونە جانەوەرەکەی کافکا لە راستیدا قالۆنچەیەکی دووباڵە، لەژێر بالە ڕەقەکانی باڵێکی تریش هەیە بەڵام بەکاری ناهێنێت، ئەو لەوانەیە بڵیت کە زۆربەی مرۆڤەکان وان، نە بەباڵەکانیان دەزانن و نەبەکاریشی دێنن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!