Find anything you need on Yalla

دەستاڕ سیمبولی شارستانێتی عێراق

0

دەستاڕ گەشتێکە بە نێو مێژوو و پیشاندانی ژیانی سادەی هاوڵاتییان لە مێژووی کەلەپووری عێراقدا کە رەسەنایەتی ژیانی لادێ و کەلەپووری دانیشتووانەکەی و چاکی و باشییان لەگەڵ ئێستا و داهاتوو کۆدەکاتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم ئامێرە تەنها بۆ هاڕینی گەنم بەکار نەهاتووە بەڵکو بۆ هاڕینی ترشە سماق و قاوە و زەعتەر و جۆرە جیاوازەکانی دیکەی دانەوێڵەش بەکارهاتووە و هەتا ئێستاش لە هەندێک لە گوندەکانی کوردستاندا بەکار دەهێنرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دەستاڕ کەرەستەیەکی سەرەتاییە کە لە بەرد دروستکراوە و بە یەکێک لە ئامێرە سەرەکییەکانی هاڕینی دانەوێڵە دادەنرێت لە گوندەکانی کوردستاندا. ئەم ئامێرە لە دوو بەردی گەورە پێکدێت کە لەسەر یەک دانراون، بەردەکەی سەرەوەیان کونێکی تێدایە کە لە رێگایەوە گەنمەکەی تێدەکرێت و بە دارێکی بەهێز دەجوڵینرێت بۆ هاڕینی دانەوێڵەکە، ئەم ئامێرە لە ناوچەکانی عەنکاوە و شەقڵاوە و چوارقوڕنە بەکاردەهێنرێت و هەتا ئێستاش لە لایەن ژنە بەتەمەنەکانەوە کاری پێدەکرێت.

جۆرێکیدی لە دەستاڕ کە پێی دەگوترێت “چونی یان دەسک و هاوان”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بە هەمان شیوە ئەم ئامێرەش بۆ هاڕینی گەنم و دانەوێڵە بەکار دەهێنرێت، کە  لە بەردێکی شێوە خڕ و دەسکێکی بەردین پێکدێت کە دانەوێڵەکەی پێ دەهاڕدرێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!