رووبەڕووی جیهانی رەشبینی ببەوە

0

هانا عبدالقادر

زۆرشت هەیە لە جیهاندا ڕەشبینت دەکات لەبەرئەوەی ئایندەش نادیارە ، بۆیە  ترسمان لەزۆر شت هەیە، بەڵام  بۆ ئەوەی خاوەنکار بیت  دەبێ ئەم ترسەت نەبێت و نەهێڵیت ئەم جیهانى ڕەشبینيە زاڵ بێت بەسەرتدا.

هەستانەوە

ڕەشبینی وبییركردنەوەی نەرێنی ،هەستی چەقبوونت پێ دەدات، بەڵام لەدوای كەوتن هەمیشە هەستانەوە هەیە، مرۆڤ توانای بێ سنووری هەیە، وەکو خاوەن کاريش تۆ دەتەوێت جێگایەک پڕ بکەیتەوە کە کەس لەوەوپێش بەو جۆرە پڕی نەکردبێتەوە، تۆ دەتەوێت هەستیتەوە بەرامبەر بەم جیهانە ڕەشبینە و نیشانی خەڵكی بدەیت کە هەستانەوەکەی تۆ جێگایەک پڕ دەکاتەوە، ئەمەش پێویستی بە ژییری و ئازایەتی و نەبەردی و خولیایەکە تاوەکو ئاستەنگەکانی بەردەمت بروخێنیت.

کاتی تۆیە

ئێستا لە هەموو کات زیاتر کاتی تۆیە لە جیهانی رِەشبینی دووركەویتەوە ئەگەر ئەوە نەکەیت چی دەکەی؟  ڕێگا دەدەیت رەشبینی و بێ ئومێدی بتروخێنێت؟ بەهای خۆت لە ناو خۆتدایە، تۆ خوێندووتە و کارت کردووە تا گەیشتووی بە ئێرە و ئەگەر تا ئێستا تواناکانی خۆتت دەرنەخستبێت ئەوە لەمەودوا دەیەکەیت، ترس بخەرە  لاوە، ئەو كاتە دەبينيت ئەم هەستە هەموو بەربەستەکان و نەخێرەکان و کەسەکان لە بەردەمت ڕادەماڵێت کە رێگریت لێ دەکەن.

ڕێگا مەدە خەڵک پێت بڵێت ناتوانیت

ئاسانترین شتە بە یەکێک بڵێیت ناتوانیت ئەو كارە بکەیت، هیچ هەوڵ و ئەزموون و زیرەکییەکی ناوێت، زۆربەی ئەم کەسانەش خۆیان هیچیان بەدەست نەهێناوە،  ڕاوێژ لەو کەسانە وەرمەگرە کە دەیانتوانی یان دەتوانن شتێک بە شتێک بکەن، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچیان نەکردووە بەڵَكو مێشکت ڕابهێنە کە بەهێز بێت ودان بنێت بەو شتانەی گرنگن بۆ بابەتەکەی تۆ،  وڕێگا لەو زانیارییە  زیادانە بگرێت کە جێگا لە ناومێشکت دەگرن.

تۆ نموونەیت هەتا ئەگەر پێت وانەبێت

مرۆڤەکان جیاوازن لە یەک ، وڕەشبینی  هەموو مرۆڤەکان وەكو یەك پێشان دەدەات،  تۆ ئەم ئاسایی بوونە ڕەت بكەرەوە وخەون ببینە کە تۆ جیاوازیت، لەبەر ئەوەی بەڕاستی هەر جیاوازیت،  لە توانا و کار و پیشە و حەز و خولیا و هەوڵەکانت، تۆ بە دوای ژیانی خۆت دەگەڕێیت نەوەک ئەوانی دیکە بۆیە دەبێت وەڵامی خۆت هەبێت، بۆچی دەژییت؟

ژیان پڕیەتی لە جوانی و فرەیی

بگەڕێ و جیهان ببینە تاوەکو ئاسۆی ژیان و بیرکردنەوەت فراوان بێت، پێمان دەگوترێت کە مرۆڤ سنووردارە، بەڵام جوانی مرۆڤەکان، جوانی سروشت، جوانی دروستکراوەکانی مرۆڤ….. هتد  ،دەریدەخات كە  پێچەواکەنەی ڕاستە،  ئەم جیهانە ئەوە نییە کە تۆ چی لێ وەردەگریت، بەڵکو چێ پێ دەبەخشیت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!