رۆژی جیهانی شه‌كره‌ .. هه‌لێكه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كی دڕنده‌

0

سه‌رهات خه‌لیل

به‌كورتی … شه‌كره‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه‌و ده‌بێته‌هۆی مردنی ژماره‌یه‌ك زۆر له‌خه‌لك.

ڕێژه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی نه‌خۆشى شه‌كره‌له‌عێراق ره‌كابه‌ری ژماره‌ی قوربانیانی شه‌ڕ و تیرۆر ده‌كات. به‌پێی سه‌رژمێره‌جیهانییه‌كان، رێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌له‌عێراق ده‌گاته‌١٠.٢% ی دانیشتوانی. به‌وه‌ش عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌پله‌ی ٣٠ دێت.

ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌كره‌ی ده‌بێت رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێنیدا به‌رز ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ: یان كه‌می رێژه‌ی هۆرمۆنی ئینسۆلین یان زیادبوونی به‌رخودانی ئینسۆلین له‌له‌شدا. نیشانه‌ “به‌ره‌حمه‌كان” نه‌خۆشی شه‌كره‌ش بریتین له‌خواردن وخواردنه‌وه‌ی زیاد له‌پێویست و میزكردنی زۆر. هه‌رچه‌نه‌ده‌شه‌كره‌زۆر كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه‌ببێته‌هۆی مردنی نه‌خۆشه‌كه‌، شه‌كره‌نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌و نیشانه‌تونده‌كانی زوو ده‌رناكه‌ون!

له‌سیمپتمه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌، له‌هه‌ندێك حاله‌تدا شه‌كره‌كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی خوێن له‌مێشكدا وئه‌گه‌ر هه‌یه‌نه‌خۆشه‌كه‌تووشى كوێری ببێت. هه‌روه‌ها، شه‌كره ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌، كه‌به‌هۆیه‌وه‌نه‌خۆش هه‌تایه‌پێویستی به‌شۆردنی گورچیله‌ده‌بێت. له‌ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت سووكه‌برینێك له‌قاچى نه‌خۆشه‌كه‌ده‌بێته‌هۆی بڕین.

به‌ڵام، ئه‌گه‌ر ئێمه‌بتوانین نه‌خۆشییه‌كه‌هه‌ر له‌زووه‌وه‌ده‌ستنیشان بكه‌ین، نه‌خۆشی شه‌كره‌تووشی ئه‌م زیانانه‌نابێت. هه‌ربۆیه‌، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌زوو ده‌ستنیشان بكه‌ین، و ئه‌ركێكی باش له‌پێناو رێگرتن له‌م نه‌خۆشییه‌ته‌رخان بكه‌ین.

هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی شه‌كره:

– ڕاهێنان و كه‌م كردنی كێش

– خواردنی شه‌كر كه‌م بكه‌ینه‌وه‌‌(به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ چایدا)

– خواردنی نان و برنج كه‌م بكه‌ینه‌وه‌

– ده‌بێت خواردنی كه‌م چه‌وری بخۆین

– زۆرخواردنی سه‌وزه‌هات

له‌كۆتاییدا، خۆپاراستن باشترین چاره‌سه‌ره‌… به‌تایبه‌تی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كی دڕنده‌ی وه‌ك شه‌كره‌.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!