Find anything you need on Yalla

زۆر بییر دەكەیەوە وبێزار بووی ؟ ئێمە بەم چوار رێگەیە یارمەتیت دەدەین

0

ئا: داهات زرار

زۆر بیرکردنەوە یەکێکە لە هۆکارە گەورەکانی دڵخۆش نەبوون وخەمباری بەردەوام، زۆ بیرکردنەوە دەتوانێت کێشەی جۆراو جۆرت بۆ دروست بکات و توشی سەر ئێشەو گیرو گرفتت بکات بێ ئەوەی  گرنگییەكی واشیان هەبێت، بەجۆرێک کە  زۆربەی کێشەو بارو دۆخەکان خۆمان دروستی دەکەین  لە مێشک و خەیاڵی خۆماندا، وا بیردەکەینەوە کە بەوكارەمان دەتوانین چارەسەرێک یان ڕێگایەک بدۆزینەو بۆ ئەو کێشەو گیرو گرفتانە.

ئایا چۆن دەتوانین خۆمان رزگار بكەین لەمە؟

هەرکاتێک بمانەوێت لە بیرکردنەوەی زۆرخۆمان بپارێزین قورس دەبێت بە ئاسانی زاڵبین بەسەر ئەو كارە بۆیە ئەمە 4 رێگەیە دەبێت پەیڕوی كەین .

1- پشوو بدەو لەسەر شتی ئەرێنی زیاتر بوەستە.

كارتێكردنی نەرێنی لەسەرمان هەمیشە لەبرەو و زیاد بوون دایە، بە ئاسانی دەتوانیت ڕوانینی خۆت بگۆڕیت بۆ ئەو شتەی كە دڵخۆشت دەكات، و وات لێ دەكات سوپاسگوزار بیت، دەتوانیت دەستێك بە بیرو هۆشت دا بێنیتەوە بۆ شێوە بیركردنەوەی ئەرێنیانە.

بەو هۆیەوە، دەست دەكەیت بە جۆرە بیركردنەوەیەكی ڕەواو وەستان لە بیركردنەوەی زۆر، وە چیتر تەركیزت بە فیڕۆ نادەیت لەسەر نەرێنیەكانی ناخت و دەوروبەرت، لە بیرت بێت تواناكانت به فیڕۆ دەچن و سەرنجەكانیشت دەڕۆن.

دەتوانیت بیركردنەوەی زۆر ڕابگریت و هۆشیاری و بە ئاگایی بخەیتە تەنیشت بیركردنەوەكانت.

2- بە درێژایی ڕۆژەكەت وشەی ئاشتییانە بۆخۆت دوبارە بكەوە.

هەموو كاتێك  ئەو ئاگادارییە بە بیر مێشكت بهێنەوە كە  چ جۆرە بیركردنەوەیەك تێبینی دەكەیت؟

زۆربەی كات، تێبینی ئەوە دەكەیت كە زۆرینەی بیركردنەوەكانت لە وە سەرچاوە دەگرن كە ئەمڕۆ چی دەكەیت، یان كێ چی پێ وتووی تا وای لێكردی كە تووڕە ببیت، هەتا لە نزمترین ئاستیش بیت هەرگیز هەست بە خراپی مەكە، سەرەڕای زۆری نێگەتیڤی دەوروبەرمان، درێژە پێدان بە مێشكێكی ڕێك و بێ كێشە كارێكی قوڕس و ئەستەمە،  بەڵام لە ڕاستیدا تۆ دەتوانیت پێچەوانەی نێگەتیڤ بیت سترێس بگۆڕیت بە هەندێك وشەی ئاشتیخوازانە.

هەر كاتیك بێ تاقەتی ڕووی تێكردیت كۆمەڵێك وشەی ئارام بە یادگات بناسێنە  وەكوو: ئاسودەیی، هێمنی، ڕوونی، ڕوناكی، خۆشەویستی، حەوانەوە.

3- لێرەو لە ئێستا دا بژی.

كاتێ لەسەر كار گەڕایتەوە هەموو ئەو شتانەی كە پەیوەندی بە كارەكەتەوە هەیە لە مێشكت لایان بدە، بۆڵە بۆلی بەرپرسی كارەكەت، لیستی خەرجی و گشت پلانەكانی كار ئەو بەزم و هەڵانە گشتییان كار لە مێشكت وجەستەت دەكەن و هیلاكت دەكەن.

زۆربەی بیزاربوونەكان لەوەوە سەر هەڵدەدەن كاتێك تۆ لە چركە ساتێكی جیا لە ئێستا بژیت، یان بە كوردییەكەی لە ڕابردوو یان لە داهاتوودا بژیت یان خەیاڵت لە شوێنی تر بیت.

گەر خۆت ڕاهێنا كە تەنها و تەنها لە ئێستاو لێرە بیت ئەوا كەمتر هیلاك دەبیت و باشتر دەبیت.

4- بڕۆ دەرەوە بۆ ناو سروشت.

سروشت باشترین ڕێگایە بۆ پشوودان بە مێشكێكی ماندوو، دەتوانیت ئەمە لە پشوویەكدا یاخوود لە پاشنیوڕۆیەك ئەنجام بدەیت بە چوونت بۆ پاركێكی نزیك، ئەگەر هەستیشت كرد تەواو بێزاریت دەتوانیت گەشتێكی چەند ڕۆژە ڕێك بخەیت بۆ شوێنێكی هێمن و دوور لەهەموو شتێك.

شتێك كە دەتوانی بیكەیت مۆركردنی بۆندێكە لەگەڵ سرووشت كە سوودێكی ناوازەی هەیە بۆ مێشكت، سرووشت یارمەتی بەبیرهێنانەوەی ئەوەت دەدات كە ئەو هەموو جەنجاڵییەی ناو مێشكت و كاریگەری ئەو هەموو سترێسە لە سەر جەستەو دەروونت گشتی هۆكارەكەی خۆتی،  چونكە ئێمە لە ژینگەیەكی هارمۆنیا نزم  گەورو بووین،  یاخوود ئەوەی بەردەوام  دەیبینین لە دەورمان وەهمێكی هەمیشەییە، ئەوەت لەبیر بێت كە سرووشت هەرگیز بۆ ژیان تێناكۆشێت،  تۆش پێوستت بەوە نیە خۆت بكەیتە كۆت و بەندی دنیای ماددی، چونكە خۆشبەختی هەرگیز لە ژمارەو هەبووەكاندا نادۆزیتەوە.

لە ڕاستیدا ئاشتی لە دڵتدایە، بەڵام دایكمان زەوی دەتوانێت ئەوەت بیر بێنێتەوە لە دنیای مۆدێرن و جەنجاڵی ئەمڕۆدا  دەتوانیت تێیدا كونجێكی  بدۆزیتەوە بۆ ئارامی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!