Find anything you need on Yalla

زەرەرمەندی یەکەم لە جەنگدا کێیه‌؟

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

ئه‌زموونه‌کانی ووڵاتانی دونیا به‌گشتی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ بوونی جه‌نگ له‌ هه‌ر ووڵاتێکدا هێنده‌ی ماڵوێرانی و داڕوخان و پاشه‌کشه‌کردن به‌ هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان دێنێته‌ ئاراوه‌ له‌ کۆمه‌ڵدا، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هێنانه‌کایه‌‌ی جۆره‌کانی توندوتیژی و ئازاردانی مرۆڤه‌کان و  چاندنی تۆوی تۆڵه‌ و ڕق و ئازاری مرۆڤه‌کان.

له‌پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ژنان و گه‌نجان به‌ پله‌ی یه‌که‌م باج و زه‌ره‌مه‌ندی یه‌که‌م ده‌بن له‌ پرۆسه‌که‌دا، چونکه‌ له‌ لایه‌ک ئه‌گه‌رچی بۆ ژنان ئازاردانی له‌ ده‌ستدانی که‌سانی نزیکی وه‌ک هاوسه‌رو باوک و برا و هتد لێەكەوێتەوە ،لەهەمان كاتتدا ده‌بێته‌ خه‌مێکی گه‌وره‌ی هه‌تاهه‌تایی ژیانیان.

یه‌کێکی تر له‌ ئا‌کامه‌کانی جه‌نگ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ژنانه‌ به‌ شێوه‌ی جیاجیا و خوڵقاندنی ئازارێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌تاهه‌تاییه‌ که‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌بیرکردنی مه‌حاڵه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی به‌دیوێکی دیکه‌دا به‌هۆی به‌شداریکردنی ژنان له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ جه‌نگدا جارێکی تربه‌شدارن له‌  خه‌بات و قوربانی ده‌ده‌ن  له‌ پێناو رزگاری ووڵاتیاندا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ بوونی جه‌نگ به‌ هه‌ر هۆکارێک بێت زیانی گه‌وره‌ و به‌رجه‌سته‌کراوی ده‌بێت بۆ گه‌نجان که‌ چ له‌لایه‌ک ده‌بێته‌ تێکشکانی ئومێد و خه‌ون و هیواکانیان، له‌ لایه‌کی دیکه‌ ده‌بێته‌ پاشه‌کشه‌کردنی پێیان به‌ داهێنان و باشتربوونی دۆزیان له‌رووی گوزه‌رانی ژیانیانه‌وه‌، بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌هۆی پێواری یاساوه‌ روو ده‌دات؛ بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌مووانه‌ به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داران و حوکمڕانانی ووڵات رۆڵیان هه‌بێت له‌ به‌رگرتن له‌ جه‌نگ و هه‌روه‌ها رۆڵی راگه‌یاندنه‌کانیشه‌ که‌ له‌و کاتانه‌دا رۆڵی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ بده‌ن و هه‌نگاوی لایه‌نگیری و بازاڕگه‌رمکردنی واقعه‌که‌ نه‌که‌ن و هانی لایه‌ک نه‌ده‌ن؛ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجێکی دیاریکراوی خۆیان. ئه‌مه‌ وێڕای  ئه‌وه‌ی رۆڵبینینی یاسا له‌ کۆمه‌ڵدا رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت له‌ سزادانی ئه‌نجامده‌رانی هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤێکداو جگه‌ له‌ گرنگی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت له‌ کارکردن بۆ بونیادنانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی قوربانیانی جه‌نگ له‌ ڕێی به‌رنامه‌و که‌سانی پرۆفشناڵه‌وه‌، واته‌ ئه‌رکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ن رۆڵیان هه‌بێت له‌وه‌ی که‌مترین قوربانی و زه‌ره‌ری لێ بکه‌وێته‌وه‌.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!