Find anything you need on Yalla

سنووری نێوان وڵاتەکان لە ١٠ وێنەی سەیردا

0

ئا: ئەوین کەمال

سنوور ئەو بەشە ترسناکەیە کە نێوانی دوو وڵات لە یەکتر جیادەکاتەوە و ئاگادارت دەکاتەوە کە نابێت پێت بخەیتە ئەو بەر، ئەو وێنەیەی لە مێشکی ئێمە هەیە لەسەر سنوور بریتییە لە تەلبەند و سەرباز، بەڵام ئەم چەند وێنەیە لایەنێکی تری سنووری نێوان وڵاتەکانتان نیشان دەدات.

لە کۆنیشدا کاتێک کوردستان دابەشکرا بەسەر چەند وڵاتێک خەڵکی گوندەکانی سەرسنوور بەتایبەتی هەڵەبجە و هەورامان  بە حەسرەت و پێکەنینەوە باسی ئەوەیان کردووە کە چۆن هەندێک کەس ماڵەکەیان بەشێکی بۆتە ئێران وبەشەکەی تریشی بۆتە عێراق.

١- لە یەکێک لە دارستانەکان هۆڵەندا وئەڵمانیا وبەلجیکا بەیەک دەگەن، ئەم ستوونەش خاڵی بەیەک گەیشتنیانە.

٢- ماڵێک نیوەی کەوتۆتە هۆڵەندا و نیوەکەی تری کەوتۆکە بەلجیکا.

٣- نەمسا و سلۆڤاکیا و مەجەڕیش لەم سێگۆشەیە یەک دەگرنەوە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤- سنووری نێوان ئەرجەنتین و بەڕازیل و پاراگوای، ئاوە.

٥- بەینی نێوان سووید و نەرویج.

٦- ئەم خەتەش سوید و نەرویج لە یەکتر جیادەکاتەوە.

٧- سنووری نێوان مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٨- ئەم خاڵەش کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکالە یەکتر جیادەکاتەوە.

٩- دەستی راست وڵاتی چیکە و لای چەپیش ئەڵمانیایە، هەروەکو لە وێنەکەش دەبینن وادیارە ئەڵمانەکان باشتر ژینگەیان دەپارێزن.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

١٠- ئەم شەقامە درێژەش پورتوگال و ئیسپانیا لە یەکتر جیادەکاتەوە.

ئەگەر ئێوەش وێنەی هاوشێوەتان هەیە دەتوانن لە کۆمێنتدا داینێن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!