Find anything you need on Yalla

سودەكانی کاری خۆبەخشی

0

داستان محمد

ئەگەر کاری خۆبەخشیت ئەنجام دابێت،  ئەوا دوای ماوەیەک تێبینی ئەوە دەکەیت کە هەستێکی ناوازە ، ووزەیەکی زیاترت لە ڕۆژانی پێشتر هەیە، یان هەست بەوە دەکەیت کە بەشێک بووی لە تیمێک کە جیاوازیەکییان دروست کردووە.

لە کاری خۆبەخشی تێبینی دەکەی کەوا گۆڕانێک لە ژیانتدا درووست دەبێت زیاتر گرێدراوی کەسانی دیکە دەبی ، هەروەها فشار و نائارامی دەروونیت کەمتر دەبێتەوە، ئێمە لە کاری خۆبەخشی دەمانەوێت زیاتر یارمەتی پێشکەش بکەین.

سوودەکانی کاری خۆبەخشی بێ شوومارن، بەڵام  ئەو لایەنانەی کە زۆرترین کاریگەری دەبێت بریتین لەلایەنە، کۆمەڵایەتی و سۆزداری وجەستەییەکانانەوە.

كە ئەمانە گرنگترینیانن:

– بەهێزکردنی پەیوەندییەکان .

كاتێك  بەشداری لەکاری خۆبەخشی دەکەیت کەسانی نوێ دەناسیت وپەیوەندی نوێ دروست دەکەیت ،هەروەها پەیوەندییەکی باشیش پێکدەهێنیت لەگەڵ ئەو کەسانەی یارمەتیان دەدەیت، لەوانەیە باوەڕ نەکەیت، بەڵام دەکرێ لە کاری خۆبەخشی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگایەک بە تەواوی دروست بکەیت کە لەوە پێشتر نەتناسیوون، بۆ نموونە ئەگەر تۆ یارمەتی گوندێکی ئاوارە یان زیان لێ‌ کەوتوو بدەیت ئەوا تۆ پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کۆمەڵگای ئەو گوندەدا دروست دەکەیت.

– کۆتایی بە تەنیای دەهێنیت .

یەکێک لە کێشە گەورەکانی گەنج لە سەردەمی ئێستادا تەنیایی ودابڕانە کۆمەڵایەتییەکانە،  بەجۆرێک لە هەر 10 گەنجێک لە ئەمریکا یەکێکیان هیچ هاوڕێیەکی نزیکی نییە !  ئاسانترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردە ترسناکەش  بەشداری کردنە لە کاری خۆبەخشی .

– جێگیربوونی ئارامی دەروونی و سۆزداری

– کاری خۆبەخشی کاریگەری زۆری لەسەر کەمکردنەوە و نەهێشتنی خەمۆکی وبێ ئومێدی هەیە.

– هەستی باوەڕ بەخۆبوون لەناو گەنجاندا پتەو دەکات .

– یارمەتی باشتربوونی دۆخی ئەو کەسانە دەدات کە بە دەست نەخۆشییە دەروونیەکانەوە دەناڵێنن.

– بەهۆی ئەوەی کارەکانی ئەم سەردەمە کاری ئۆفیسن و لە پشت مێزەوە ڕادەپەڕێندرێن، بۆیە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام زۆربەی کارە خۆبەخشییەکان پێویستیان بە جووڵەی جەستەیی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی سوود گەیاندن بە تەندرووستی.

– مەترسی نەخۆشی خڵەفان (ئەلزەهایمەر )  لە تەمەنی  بەساڵچووندا کەم دەکاتەوە.

– یارمەتی فێربوونی کاری نوێ و ئەزموونی نوێت پێدە بەخشێت کە لە داهاتوودا دەتوانی سوودی لێ ببینیت بۆ دۆزینەوەی کار ودەرفەتی نوێ لە ژیاندا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!