Find anything you need on Yalla

سێ فاکتەری گرنگی بونیادنان

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

ئه‌گه‌ر ویستت کۆمه‌ڵ یان شارستانییه‌تێک بڕوخێنیت، سێ  فاکته‌ر و ئامراز هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ له‌وانه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، نه‌هێشتنی په‌روه‌رده‌ و فێربوون و ڕوخاندنی پێشه‌وا و سه‌رکرده‌.

بۆ ئه‌وه‌ی خێزان هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه‌، له‌ نه‌هێشتنی رۆڵی دایک و باوکه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌،  وایان لێ بکه‌ شه‌رم له‌و ئه‌رکه‌یان  بکه‌ن،  و بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن نه‌هێڵیت ، وا پێویست ده‌کات رۆڵی مامۆستا بچوک بکه‌یه‌ته‌وه‌ و له‌ کۆمه‌ڵد‌ا به‌ها و نرخی که‌م بکه‌ره‌وه‌ یان شکۆی مه‌هێڵه‌‌،  تا وای لێ بکه‌یت فێرخوازه‌کانی ڕقیان له‌ خۆی و په‌روه‌رده‌ ببێته‌وه‌‌ و ڕێز له‌ فێربوون و خوێندن نه‌گرن،  وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌واو پێشه‌نگ و سه‌رکرده‌ بڕوخێنیت،  پێویسته‌ رۆڵی زانایان، بیرمه‌ندان، زانست خوازان و رۆشنبیران نه‌هێڵیت، تانه‌یان لێ بده‌ ، له‌ نرخیان که‌م بکه‌ره‌وه‌ و گومانیان له‌سه‌ر دروست بکه‌،  بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س گوێیان لێ نه‌گرێت و چاویان لێ نه‌کات.

ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌وڵانه‌ بووه‌ که‌ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کوردیدا ئه‌نجام دراون وگه‌له‌که‌ی کرا به‌ مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌ی که‌سان و لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو سیاسه‌تمه‌داره‌کان، تا دۆخی کوردستان و هاوڵاتیانیان گه‌یانده‌ ئه‌م چاره‌نوسه‌ی ئێستا.

رێگه‌چاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌که‌ی دروست ببێته‌وه‌ و شارستانییه‌ت بێته‌ ئاراوه‌، پێویسته هه‌وڵی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و سێ جومگه‌ سه‌ره‌کییه‌ بده‌ین‌، ئه‌وه‌ش به‌ نه‌وه‌ و عه‌قڵ و فکر و به‌رنامه‌ و سیسته‌می تازه‌ی په‌روه‌رده‌‌ ده‌کرێت که‌ ته‌نها و ته‌نها ده‌بێت خۆمان ده‌ست پێشخه‌ر بین، بۆیه‌ گرنگه‌ مرۆڤه‌ باش و شاره‌زاکانی سه‌رجه‌م بواره‌کان کۆک بن و جیاوازییه‌کان وه‌لا بنێن ، له‌پێناو ئامانجه‌ گه‌وره‌که‌دا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!