شتێک نییە بەناوی کاری تایبەت بەژن و کاری تایبەت بە پیاو!

0

ئا: پۆڵا ڕەئوف

کریس کریسمان، فۆتۆگرافەرێکە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، و خاوەنی پرۆژەیەکی فۆتۆگرافەرییە بەناوی  “کاری ژنان” و تیایدا فۆتۆی ئەو ژنانەی گرتووە کە خەریکن ئەو کارانە ڕادەپەڕێنن کە بە کاری پیاوان ناسراوە.

وادیارە لە هەموو شوێنیکی جیهان واباوە کە هەموو کارێک ناشێت بۆ ژنان و ئەوان ناتوانن خۆیان لەقەرەی هەموو جۆرە کارێک بدەن، بەڵام کریس کریسمان لەرێگەی فۆتۆکانییەوە دەیەوێت شتێکی جیاواز پیشان بدات.

کریسمان خۆی باوکی دوو منداڵە، کوڕێکی چوارساڵان و کچێکی دوو ساڵان، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە ئەو ویستوویەتی ئەم کارەی پەیامێک  بێت بۆ منداڵەکانی، بۆ ئەوەی تێیان بگەیەنێت کە ڕەگەز نابێت ببێتە بەربەست لەبەردەم حەزەکانیان، ئەوان دەتوانن هەر کارێک بکەن کە خۆیان حەزیان پێیە.

کریس دەڵێت: دوای ئەوەی لە کارەکانی پڕۆژەکەم بوومەوە و لەنزیکەوە ئەو ئافرەتانەم بینی، تێگەیشتم کە ئافرەت دەتوانیت داهێنان بکات ئەگەر کارەکەی خۆشبووێت، ئیتر کارەکەی هەرچییەک بێت،  بۆیە کاتی ئەوە هاتووە دەست لە بڕیاری پێش وەختە هەڵگرین،  چونكە هیچ شتێک نییە بەناوی کاری تایبەت بەژن و کاری تایبەت بە پیاو.

ئەمانە هەندێکن لە فۆتۆکانی کریس :

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!