Find anything you need on Yalla

شێوازی نینۆکمان چێمان پێدەڵێت لەسەر کەسایەتیمان؟

0

هێڤار عادل 

هەمووکەسێک شێوە نینۆکێکی جیاوازی هەیە؛هەندێک شیوەیەکی پان و چوارگۆشەیی هەیە ،وەهەندێکیش شێوەیەکی بچوک وخڕی هەیە، بەڵام ئایا هەرگیز بییرت لەوە کردووەتەوە شێوازی نینۆکمان چیمان پێدەڵێت لەسەر کەسایەتیمان؟

پرۆفیسۆر “ئادیکنۆل ئۆ جۆرج” لە توێژینەوەیەکیدا باس لەوە دەکات کە شێوازەکانی نینۆکی مرۆڤ دەشێت هەروەک پەنجە مۆری مرۆڤ زانیاری ببەخشێت لەسەر کەسایەتی ئەو کەسە.

شێوازی نینۆکی خۆت بدۆزەرەوە و بزانە تاچەند باس لە کەسایەتی تۆ دەکات….

ئەو کەسانەی کە نینۆکیان شێوەیەکی سێگۆشەیی و پان و درێژی  هەیە

ئەو کەسانەی کە شێوازی نینۆکیان پان و درێژ وسێگۆشەیە لەسەرخۆن، کردارین، هاوسەنگیان ڕاگرتووە لە ژیانیاندا، بە ئازادی بیردەکەنەوە و کەمتر دەکەونە ژێركاریگەریی کەسانی دەورووبەریان، جێی متمانەن و بە بەرپرسیارییەتیەوە قسە دەکەن، ڕابەر و سەرکردەن.

ئەو کەسانەی کە نینۆکیان شێوەیەکی چوارگۆشەی و بچوکیان هەیە

ئەو کەسانەی کە شێوازی نینۆکیان زۆر بچوک و چوارگۆشەیە، کەسانێکی نەرمونیان و بەتوانا و قسەزانن، زوو توڕەدەبن بەڵام زۆر زوو هێور دەبنەوە،چاوچنۆکن و پەلاماری هەموو ئەو شتانە دەدەن کە دەیانەوێت بە دەستی بێنن،هەروەها دڵپیسن.

ئەو کەسانەی کە شێوازی نینۆکیان درێژ و بچوکە

خۆپەرستن، حەزدەکەن ببنە جێی سەرنجی هەمووان، زۆرجار دڵیان دەشکێندرێت بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیانەوە.

ئەو کەسانەی کە شێوازی نینۆکیان کورتە

ئەو کەسانەی کە نینۆکیان کورتە  بێ ئارامن، زۆر بە خێرایی بەرپەرچی ڕەفتارەکان دەدەنەوە، سورن لەسەر قسەکانیان و هەوڵ دەدەن کە کەسانی تر بە ڕێگەی ئەمان کاربکەن، کەم ڕازی دەبن بە پێشنیارەکانی کەسانی دیکە.

ئەو کەسانەی کە نینۆکێکی شێوە هێلکەییان هەیە

ئەوکەسانەی کە نینۆکیان شێوەیەکی هێلکەیی هەیە  هەستیار و ناسک و بەسۆزن و ڕوحێکی ڕۆمانسییان هەیە، و بینینێکی قوڵیان هەیە بەرامبەر ژیان، لە ناخیاندا هەست بەوە دەکەن کە زۆر بەسودن بۆ کەسانی دەورووبەریان، زۆر بەسۆزن و زۆر بە ئاسانیش دڵیان دەڕەنجێت.

ئەو کەسانەی شێوازی نینۆکیان سێگۆشەیە.

ئەو کەسانەی شێوازی نینۆکیان سێگۆشەییە ، کەسایەتییەکی هونەرییان هەیە و زۆر هەستیارن، زۆر زوو مەزاجیان دەگۆڕێت،هەمیشە نیگەرانن، بەڵام بە خێرایی نیگەرانییەکەیان نامێنێت،دەیانەوێت بەناوبانگبن، ڕقیان لە دۆڕانە .

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!