Find anything you need on Yalla

عێراقییە گەڕاوەکانی کیشوەری پیر: ئەوروپا پێشوازی لێمان نەکرد

0

سەلام زێدان- بەغدا- یەڵلا

دوای زێتر لەشەش مانگ موستەفا حەیدەری گەڕاوە بۆبەغدا پاش ئەوەی لەئەلمانیا هیچ پەناگەیەکی دەست نەکەوت.

حەیدەری ٢٨ ساڵە ولەگەڕەکی بەغدای نوێ کە لەرۆژهەڵاتی بەغدایە دەژی،  خاوەنی دوو   منداڵە،  ئەو بۆ یەڵلا گوتی ”  بڕیاڕم دا وڵات بەجێ بهێلم دوای ئەوەی  هەر دەم نادەمێک  ئاژاوە وتەقینەوە سەرتاپای بەغدای دەتەنییەوە،  ویستم ڕووبکەمە ئەوڕوپا، وامدەزانێ لەوێ ژیانێکی خۆش بەسەر دەبەم”.

حەیدەری دەلێ ” لە تورکیا لەگەڵ قاچاخچیەک ڕێککەوتم  و٢٥٠٠ دۆلارم دایێ بۆ ئەوەی بەسەلامەتی لەدەریا بمانپەڕێنێتەوە، لەسنووری یۆنانیش بەرەو ئەڵمانیا  چووم کەئەنجێلا مێرکل بڕیاڕی دابوو پێشوازیمان لێ بکات، بەڵام  ئەو هەموو شاگەشکەییە دوای چەند رۆژێک گۆرا و بوو بە مۆتەکە، دوای ئەو مامەڵە خراپەیەی لەوێ بینیمان”.

حەیدەری دەڵیت ” چەندین شەو لەباخچە گشتییەکان دەنووستم و برسیم بوو، نەمتوانی کاروبارم رێک بخەم تا ئیقامە وەربگرم، لەسەرەنجام  بڕیاڕی گەڕانەوە بۆ نشتمان ومانەوە لەوێ بڕیاڕی زۆرینەی ئەو پەناهەندانەیە ڕوودەکەنە ئەوڕوپا”.

حکومەتی فنلەندی مافی پەناهەندەیی نەبەخشییە محمد ساری چونکە باوەڕیان  بەچیرۆکەکەی نەکرد، ساری بەیەڵلای گوت ” ژیان لەئەوروپا خەونیکی گەورەی من بوو، هەر کەگەیشتمە ئەوێ ڕام گۆرا” ساری گوتی ” زۆربەی عێراقییەکان نەیان توانی لەوێ بژین وخۆیان گەرانەوە عێراق، چونکە لەئەوڕوپا زانیاری تەواویان هەیە لەسەر بارودۆخی عێراق، ئەوان تەنها ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکەن کە لەو پارێزگایانەوە دێن کەشەڕی دژە تیرۆری لێیە” ساری گوتیشی  کە  ” خێزانەکەم هانییان دام بۆ ئەوەی بڕۆم و لەداهاتوو ئەوان ڕابکێشم بەڵام پلانەکەم سەرنەکەوت”.

بەڵام چیرۆکی عومەر سەعید تەواو جیاوازە  لەهی حەیدەر وساری، چونکە ئەوژنەکەی خۆی تەڵاق داوە  و ڕووی کردۆتە ئەلمانیا، سەعید بەیەڵلای گوت ” ئامۆژگاری هەر یەکێک دەکەم کەدەیەوێت عێراق بەجێ بهێلێ و ڕووبکاتە ئەوڕوپا یان هەر وڵاتێکی تر، کەشتی وانەکات چونکە ژیان لەوێ زۆر سەختە ومن بینیم کە ئەوڕوپاییەکان بەپێچەوانەی عێراقییەکان زۆر رێز لەکات دەگرن و بەردەوام کاردەکەن” .
عومەر دەڵیت کەئەو شتانەی لەوێ بێنی وای لێکردووە کە بیرکردنەوەی ئەو بگۆڕیت سەبارەت بە وڵاتەکەی و بەرامبەر بەخۆی و خێزانەکەشی، بۆیە دەڵیت ” بڕیام دا سەر لەنوێ دەست پێ بکەمەوە، دەمەوێ وڵاتەکەم ئاوەدان بکەمەوە تاوەکو  لەم گرفتە ڕزگاری ببێ و یارمەتی پێشکەش بەخیزانەکەم دەکەم و ژنەکەشم دەگەڕینمەوە”.

دەیان عێراقی کە دەیانویست  بەڕێگای نایاسایی لەتورکیا دەرچن و ڕووبکەنە وڵاتانی ئەوڕوپا ماوەیەک لەمەوبەر  لەدەریای ئیجە خنکان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!