Find anything you need on Yalla

فۆتۆگرافەرێكی كورد وێنەكانی لە جیاتی خۆی دەدوێن

0

یەڵڵا- هەولێر
لهۆن ، یەکێکە لەو گەنجە کوردانەی کە خەریکی کاری فۆتۆگرافەرییە بەڵام بەشێواز و ستایلێکی تەواو جیاواز، کارەکانی ئەم گەنجە سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا هەر بۆیە داوامان لێی کرد باسی ستایل و شیوازی کارەکەیمان بۆ بکات.
لهۆن کاروان حەمە ساڵح، لە ساڵی ۱۹۹٨ لە سلێمانی لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایکبووە، هێشتا خوێندنی تەواونەکردووە وتاوەکو ٤ ناوەندی خوێندووە،هەر زوو خولیای فۆتۆگرافەری بووە بەڵام ئەو بەشێوازێکی نوێ ئەم کارە ئەنجام دەدات، لهۆن پێی وایە کە فۆتۆگرافەری تەنها لە وێدینگ و مۆدیلینگ کورت ناکرێتەوە بەڵکو دەکرێت زۆر شت بەرجەستە بکات.
ئەو دەڵێت ” من نووسەرێکی باش نیم و قسەکەرێکی باشیش نیم، بۆیە فۆتۆگرافەریم هەڵبژارد بۆ ئەوەی لەڕێگەی فۆتۆوە، هەموو ئەو شتانەی ڕۆژانە دەیان بینم و هەستیان پێدەکەم بە فۆتۆ دەری ببڕم، بۆ نمونە هەموو ئەو کتێبانەی خوێندووتەوە و ئەو موزیکانەی گوێت لێگرتووە، ئەو مرۆڤانەی خۆشت ویستوون کاتێک فۆتۆیەک دەگریت دەیانهێنیتە ناو فۆتۆكانتەوە .
ئەو دەلێت: زۆر كەس هاندەری باشم بوون ودەست خۆشیان لێكردوم بەلام هەشبوون ڕەخنەیان لێگرتووم بەخیزانەكەی خۆشمەوە .
لهۆن گرفتی کەرەستە و شوێن و ئەکتەری هەیە، بەهۆی جیاوازی ستایلەکەی پێویستی بەو ئەکتەرانە هەیە کە بتوانن بە تەواوی بەرجەستە بکەن، بەڵام لەگەڵ هەبوونی ئەو کێشانەش دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا مەودای کارەکانی فراوانتر بکات.
ئەم گەنجە لە ڕێگەی یەڵڵاوە بە هاوکارە فۆتۆگرافەکانی دەڵێت ” ئەگەر یەکێک وێنەکەی بە دڵ نەبوو دڕاندی و کێشای بە دەموچاوتا، خۆتی لێ توڕە نەکەیت، جارێکیتر وێنەی بگرە، ماکیاژی بۆ بکە، گەر لوتی گەورە بوو، بۆی بچوک بکەرەوە، گەر چاوی بچووک بوو بۆی گەورە بکە، باوڕم پێبکە، هیچ شتێک لەم دنیایە خەڵک دڵخۆش ناکات، جگە لەوەی ببینن وێنەکەیان جوان دەرچووە..
ئەمانە هەندێکن لە کارەکانی ئەم فۆتۆگرافەرە:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!