Find anything you need on Yalla

فەیلەسوفەکان لەناو  لەفەی فەلافل

0

محەمەد ئیحسان – یەڵڵا

“ئێمە بۆچی پیاز دەخۆین؟ ئایا لە بنەڕەتدا پیاز بوونی هەیە یان ئێمە ئەو هەستەمان بۆخۆمان دروستکردووە؟ ئایا پیاز رەنگی سپپیە یان ئێمە وای دەبینین؟”

فەلسەفە دەریایەکی فراوانە، زۆر زەحمەتە ئەگەر تێیدا قوڵبیتەوە بێ ئەوەی بەشێک لە خۆت بزر نەکەیت. ئەمەش رێک ئەوەبوو کە بەسەر من هات.

٥ ساڵ پێش ئێستا، بەدەست خەمۆکییەوە دەمناڵاند، هەربۆیە دەستمدایە خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە کار لەسەر گەشەپێدانی مرۆیی دەکەن، پاش ئەوەی زانیم ئەم پەڕتوکانە لەسەر بنەمایەکی زانستی گەورەتر و قوڵتر دانراون لەتوانای پەیبێبردنی ئەم نووسەرانە، روومکردە خوێندنەوەی پەڕتوکە کلاسیکەکانی دەرونی و فەلسەفە و لە فرۆید و کارل مارکسەوە دەستم پێکرد تاکو ئەرستۆ و ئەفلاتۆنیش.

بە کورتی و پوختی، رێک وەک ئەوە وایە سیستمێکی نوێی ویندۆز لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابنێیت بێ ئەوەی سیستمە کۆنەکەت بسڕیتەوە. هەر بۆیە ئەو ئاستەنگانە بهێننە پێش چاوی خۆتان کاتێک هەوڵمداوە   بیرۆکەی چەندین فەیلەسوف لە یەک کاتدا لە مێشکمدا جێبکەمەوە.

تاکو کەمێک ئاسانکاریتان بۆ بکەم بۆ چوونە نیو جیهانی فەلسەفە و تووشی هیچ حاڵەتێکی شیزۆفرینیا نەبن، باسی هەموو ئەو قوتابخانەکانتا بۆ دەکەم بە هێنانەوە “لەفەی فەلافل”یان وەک نمونەیەکی رەها بۆ هەر قوتابخانەیەک:

بۆیە  پشتێنی سەلامەتی ببەستە.. بە هیوای گەشتێکی خۆش بەنێو ئەم بابەتەدا:

١ هێرۆکلیس: ناتوانیت دووجار هەمان لەفەی فەلافل بخۆیتەوە.

٢. سوقڕات:  گومانت لە لەفەی فەلافل هەبێت… تەنانەت ئەگەر لەنێو دەستەکانیشتدا بوون

٣. ئەفلاتۆن: هەر لەفەیەک کە لەم جیهانەدا دەیبینیت، رەنگدانەوەی لەفەیەکی نمونەییە لە جیهانە شاراوەکەدا

٤. ئەرستۆ: هەموو لەفەیەکی فەلافل رەنگدانەوەی نمونە بنەڕەتییەکەیەتی.

٥. قوتابخانەی ئەبیکۆر: هەر لەفەیەکی فەلافلت دەسکەوت بیخۆ!

٦. شۆپنهاور: نەفرەت لە خۆتان و لەفەتان! دە وازم لێبێنن

٧. دیکارت: ئەو کونەی ناو فەلافل بەڵگەی بوونی فەلافل پشتڕاست دەکاتەوە.

٨. لوک: گرنگترین شت لە فەلافلدا، فەلافلەکە خۆی نییە بەڵکو تامەکەیەتی.

٩. هیوم: لەفەی فەلافل بوونی هەیە، چونکە هەست بە بوونی دەکەم

١٠. کانت: بوونی لەفەیەکی فەلافل بەسە بۆ ئەوەی لە هەموو لەفەکان لە جیهاندا تێبگەیت.

١١. فۆلستۆنکرافت: ژنانیش شایەنی فەلافن.

١٣.میل: بایەخی لەفەی فەلافل پەیوەستە بەبڕی ئەو خۆشییەی کە دەیبەخشیتە خەڵک.

١٤. کارل مارکس: هەمووان شایەنی لەفەیەک فەلافلن

١٥. نیچە: هەرچی هەیە بیسوتێنە لەپێناو بەدەستهێنانی لەفەیەک فەلافل.

١٦. ساوشۆر: ئەوەی لە فەلافل بچێت بە فەلافل دادەنرێت.

١٧. بۆفوار:  چینی دەسەڵاتدار دەبێ دەست بەسەر پشکی فەلافلی هەر تاکێک دابگرێت.

١٨. سێگمۆند فرۆید: یەکەم لەفەی فەلافل چارەنوسی پەیوەندییەکانت بە هەموو جۆرەکانی لەفەوە دەبەستێتەوە تا هەتایە.

١٩. یەڵڵا: ئەگەر فەلافلەکەی سیروان و میرانت دەستنەکەوت بیخۆیت هەر نەیخۆیت باشترە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!