Find anything you need on Yalla

قوتابخانە ئەم هەڵانەی فێركردووین

0

ئا: داهات زرار

قوتابخانە چەندین پسپۆڕیی بنەڕەتیمان فێر دەكات، فێری خوێندنەوەمان دەكات، فێری خۆ پێگەیاندنمان دەكات بە درێژایی ژیان ئەگە رفێری بەهرەی بنەماكانی خوێندنەوە بوویت دوونیای زانیاری بە ڕووتدا واڵا دەبێت.

ئەمانە شتە باشەكانن كە قوتابخانە فێرمان دەكات،  بەڵام ئەو شتە خراپەی فێرمان دەكات ئەوەیە: كە هەرگیز هەڵە نەكەین.

ڕۆمانی (باوكە دەوڵەمەندەكەم، باوكە هەژارەكەم) كە یەكێكە  لە كتێبە پڕفرۆشەكانی( ڕۆبەرت كیۆساكی ) ڕۆماننوس و بزنس مانى ئەمریكی  ئەم ڕاستیە دەردەخات ونوسەری كتێبەكە لە چاوپێكەوتنیكدا دەڵێت:

گەورەترین شت بەرەنگاری ببمەوە ئەوەیە كە قوتابخانەكان هەرگیز هانت نادەن هەڵە بكەیت، ئایا ئەوە گەمژانە نیە؟ لە كاتێكدا منداڵی ساوا ناتوانێت پی بگرێت تا نەكەوێت، من خۆم تاچەند جار نەكەوتم فێری لێخوڕینی پاسكیل نەبووم، بەڵام قوتابخانە سەركۆنەی هەڵەكردنت دەكات.

ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت دەبێت بەرپرسیاریەتی خۆ پەروەردەكردنی ئابووری بگریتە ئەستۆ.

قوتابخانەكان بە لاڕێماندا دا دەبەن و پەروەردەیەكی ئابووری سادەمان فیر دەكەن.

كیۆساكی پرسیارێكی گرنگ دەوروژێنێت كە لەوانەیە پێشتر زۆربەمان كردبێتمان ئەویش ئەوەیە: بۆچی پەروەردەی ئابووریمان نییە لە قوتابخانە؟ بۆچی هیچ شتێك لەسەر پارە ناخوێنین؟ لە كاتێكدا لە داهاتوودا بمانەوێت و نەمانەوێت ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە ژیانی هەر تاكێكدا.

كێوساكی چەند پێشنیارێك دەخاتە ڕوو لەسەر كۆڕسە ئابوورییەكان و خوێندنی باج و داهات  و وەرگرتنی سەرەتایەكی ئابووری لەلایەن هەر قوتابییەك.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!