كام شار زۆرترین دڵه‌ڕاوكێ به‌ هاوڵاتیانی ده‌به‌خشێ؟

0

ئاماده‌كردنی: شكار ڕه‌زا

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ له‌لایه ن كۆمپانیایه‌كی ئینگلیزییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه،‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌مترین ڕێژی دڵه‌ڕاوكێ به‌ هاوڵاتییانی ده‌به‌خشێ، واتە ئه‌گه‌ر خه‌ون به‌ ده‌روونێكی ئاسووده‌ و ئابوورییه‌كی باش و هەروەها وڵاتێكی سه‌رسه‌وز و خۆشەوە ده‌بینی، ئه‌وە باشترین هه‌لبژاردەت‌ وڵاتی ئه‌لمانیا دەبێت.

لێكۆڵینه‌وه‌ی ئەو کۆمپانیا ئینگلیزییە، به‌راوردی ‌ نێوان شاره‌كان دەکات لەڕووی پێدانی دڵه‌ڕاوكێ به‌ هاوڵاتیانی خۆیان، هەڵبەت ئەو لێکۆڵینەوەیە له‌سه‌ر بنەمای پێوه‌رەکانی باری ئابووری هاوڵاتیان و ناوچه‌ی سه‌وزی شار و ژینگه‌ و گواستنه‌وه‌ گشتییه‌كانی ناوشار، و هەروەها باری ده‌روونی و جه‌سته‌یی هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ 150 شاری وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی لەخۆ گرتووە کە، لە کۆتاییدا‌ شاره‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا باشترین پله‌یان به‌ده‌ست هێناوه،‌ و تەنانەت لە نێو ڕیزبەندی شارەکانی ئەڵمانیاشدا،‌ شاری “شتووتگارت”‌‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایە، ئەمەش بەو واتە دێت کە ئەو هاوڵاتییانەی ئەڵمانیا کە له‌ شاری شتووتگارت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، لە ژیانی ڕۆژانەیاندا كه‌مترین دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیکەی ئەو وڵاتە.

لێکۆڵینەوەکە ئاشکراشی کردووە کە، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شارەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و لەسەرووی هەموویان شاری شتووتگارت،‌ پایتەختی وڵاتی عێراق واتە شاری به‌غداد، له‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌و شارانەدا‌ جێی گرتووە كه‌ زۆرترین دڵه‌ڕاوكێ به‌ هاوڵاتیانیان ده‌به‌خشن.

ئەم لێکۆڵینەوەیە هەروەها دەیسەلمێنێ کە له‌ ڕووی پاراستن و ئەمنیەتەوە‌ شاری “ئه‌بوزه‌بی” لە ئیمارات بە جێگیرترین وڵاتی جیهان لەڕووی ئەمنییەوە ئەژمار دەكرێت .‌

لەبەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە کە، شاره‌كانی ئه‌مریكای باكوور له‌ ڕووی هه‌بوونی ژینگەی پاك و بێگەرده‌وه،‌ له‌ سه‌رووی شاره‌كانی دیکەی ئەو وڵاتە دێنە ئەژمار و هەروەها، له‌ ڕووی ته‌ندرووستی ده‌روونییه‌وه،‌ شاری “لۆكزمبۆرگ” باشترین‌ شاری سەر گۆی زەوییە.

ڕیزبه‌ندی ئه‌و شارانه‌ی جیهان كه دانیشتووانی خاوەنی‌ زۆرترین دڵه‌ڕاوكێن بەم شێوەیەیە :

به‌غداد لە وڵاتی عێراق

كابۆل لە وڵاتی ئه‌فغانستان

لاگۆس لە وڵاتی نایجیریا

داكار لە وڵاتی سینیگال

قاهیره لە وڵاتی‌ میسر

لەبەرانبەردا ڕیزبەندی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ كه‌مترین دڵه‌ڕاوكێ به‌ هاوڵاتیانیان ده‌به‌خشن بەم شێوەیەیە :

شتووتگارت لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا

لۆكزمبۆرگ لە وڵاتی لۆكزامبۆرگ

هانۆڤه‌ر لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا

بێڕن لە وڵاتی سویسرا

مونیخ لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!