لەئەلمانیاوە بۆ قەندیل

0

ئا: دلشاد سەید عەلی

دكتۆرە میدیا هاڤیان ،دكتۆرێكی خۆبەخشی ئەلمانیایە ،24 ساڵە هاتۆتە كوردستان، ووەكو پزیشكێكی خۆبەخش چارەسەروهاوكاری پزیشكی لەبوارەكەی خۆی پێشكەش دەكات بە هاوڵاتیانی كوردستان.

 

لە چاوپێكەوتنێكی لەگەل یەلڵا باسی چیرۆكی خۆی دەكات ودەڵێت

من ناوم (میدیا  هاڤیان) ە،  لەدایكبووی 1964 ئەلمانیام ، 24 ساڵە وەكو دكتۆریك هاتۆمەتە كوردستان،  ولەهەر شوێنێك ئاوارەو وجەنگ هەبێت  بنكەیەك دادەمەزرێنم وچارەسەری پزیشكی پێشكەش دەكەم.

هاڤیان باسی لەو شوینانە كرد كەخزمەتی پزیشكی پێشكەش كردوە تیایاندالەوانەش ،قەندیل،شارەكانی قەڵادزێ،سلێمانی ،كەمپی مەخمور ،شەنگال،ئێستاش لە گەرمیان نەخۆشخانەیەكی كاتی بۆ ئاوارەكانی دوزخورماتوو لەناوچەی داودە كردوەتەوە.

 

میدیا هاڤیان لە چیای شەنگال هاوكاری زۆری ژن ومنداڵە ئاوارەكانی  چیای شەنگالی كردوە كەلەدەست چەكدارانی داهش هەلهاتبوون وخۆیان گەیاندبوە چیای شەنگال

 

لەدێژەی قسەكانی بۆیاڵلا دكتۆرە میدیا ئاماژەی بەوەكرد ، لەهەرشوێنیك گەلی كوردستان پێویستی بەمن بێت من ئامادەم بۆ هاوكاریكردن، وتیشی من گەلی كوردستانم زۆر خۆشدەویت دەمەویت ببم بە بەشیك لەو خەباتەی كە ئیستا گەلی كوردستان دەیكات ، كوردستان گەلیكی ئاشتی خوازو هەمیشە حەزی بەئاشتی و پیكەوە ژیان هەیە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!